ھەرێمی کوردستان
ھەرێمی سەربەخۆ لە باشووری کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەرێمی کوردستان (بە ئینگلیزی: Kurdistan Region) ھەرێمێکی خۆبەڕێوەبەرە، شاری ھەولێر پایتەختەکەیەتی، ئەم ھەرێمە دەکەوێتە باکووری عێراق، پێک ھاتووە لە چوار پارێزگا دھۆک، ھەولێر، ھەڵەبجە، و سلێمانی و ھاوسنوورە لەگەڵ ئێران و سووریا و تورکیا. ھەرێمی کوردستان زۆربەی باشووری کوردستان دەگرێتەوە بەڵام ناوچە جێناکۆکەکانی باکووری عێراق ناگرێتەوە، کە لە ساڵی ١٩٩٢ەوە لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی عێراق لە بەغدا بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە. پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە شاری ھەولێر، کاتێک سوپای عێراق لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ لە زۆربەی ناوچە کێشە لەسەرەکان کشایەوە بەھۆی ھێرشی داعش بۆ باکووری عێراق، ھێزەکانی پێشمەرگە چوونە ناوچە جێناکۆکەکان کۆنترۆڵی کرد تا عێراق لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ناوچەکانی وەرگرتەوە. بەدرێژایی سەدەی بیستەم، کورد لە عێراق ھەوڵی بەدەستھێنانی ئۆتۆنۆمی و سەربەخۆیدەدا. حکومەتەکانی پێشووی سەدەی بیستەمی عێراق بەتایبەت لەسەردەمی بەعس چەندین ئۆپراسیۆن و سیاسەتی لە دژی کوردەکانی باشووری کوردستان پەیڕەوکرد لەوانە بەعەرەبکردن و جینۆساید و کیمیبارانکردن. بڕیاری ناوچە دژەفڕینەکانی عێراق بەسەر ئاسمانی باشووری کوردستان لە دوای ئازاری ١٩٩١ دەرفەتی پێکھێنانی حکوومەتێکی ئۆتۆنۆمی بە کوردەکان بەخشی بەشێوەی دیفاکتۆ ئەمەش یەکەمجار بوو دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان کوردەکان حکوومەتێکی خۆبەڕێوەبەری دابمەزرێنن. ئەم حکوومەتە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس بەپێی دەستووری ٢٠٠٥ دانی پێدانرا.[1] ساڵی ٢٠١٧ ھەرێمی کوردستان بڕیاری گشتپرسی دا بۆ سەربەخۆی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٧ پەسەند کرا، کە کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، ھەرێمی کوردستان تا ڕادەیەکی زۆر توانی سنووری دەسەڵاتی لە ئاژاوە و خراپی بارودۆخی ئەمەنی ڕزگار بکات کە عێراق لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ٢٠٠٣دا بەخویەوەبینی. ھەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی ٢٠١٤ تووشی قەیرانی دارایی ھاتووە.[2][3]
Kurdistan Region ھەرێمی کوردستان |
|||||
---|---|---|---|---|---|
سروود: ئەی ڕەقیب (ئینگلیزی: "Oh Enemy") |
|||||
سنووری ھەرێمی کوردستان (ناکۆکبوون)
|
|||||
[[File: |280px |center |alt=|]] سنووری ئێستای ھەرێمی کوردستان
|
|||||
پایتەخت | ھەولێر
| ||||
گەورەترین | سلێمانی *بە ئیدارەی گەرمیانەوە | ||||
زمانە فەرمییەکان | کوردی(سۆرانی) | ||||
زمانە ناوچەییەکان | سۆرانی، بادینی، ھەورامی | ||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | کورد، عەرەب، تورکمان، کلد و ئاشووری، ئەرمەنی | ||||
دەوڵەت | پەرلەمانی فێدراڵیزم | ||||
- | سەرۆکی ھەرێمی کوردستان | نێچیرڤان بارزانی | |||
- | سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان | مەسروور بارزانی | |||
دیموکراسی | دەنگدان | ||||
- | ڕاپەڕین | ٥ی ئازاری ١٩٩١ | |||
ڕووبەر | |||||
- | | ٨٣٦٤٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە () ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٨" مایلی چوارگۆشە |
|||
- | ئاو (%) | ٩٫٥ | |||
- | | ||||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی | ٦٬١٧١٬٠٨٣ | |||
- | سەرژمێریی ٢٠١٨ | ٧٫١٥٨٫١٩٧ | |||
- | چڕی | ٤٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٥
) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٤"کەس لە مایلی چوارگۆشە |
|||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١٥ | ||||
- | سەرجەم | مەزەندەکردن ($26.5 billion ) | |||
- | سەرانە | $٧٬٠٠٠ ($٤٠٠٠ ) | |||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١٥ | ||||
- | سەرجەم | مەزەندەکردن ($26.5 billion ) | |||
- | سەرانە | $٧٬٠٠٠ ($٤٠٠٠ ) | |||
Gini (٢٠١٢ ) | ٣٢ (ناوەند) (٤ ) | ||||
HDI (٢٠١٤ ) | ٠٫٧٥ (بەرز) (٧ ) | ||||
ناوچەی کاتی | کاتی کوردستان (UTC+٣:٠٠ ) | ||||
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین | yyyy.mm.dd زایینی | ||||
لای لێخوڕین | ڕاست | ||||
پاوانی ئینتەرنێت | .krd |