نەغەدە
شارێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
نەغەدە (بە کوردی: نەغەدە یان سەندووس)، لە شارەکانی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی شارستانی نەغەدەیە. ئەم شارە لە (١٩) کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای گۆلی ورمێ و (٢٧) کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی شنۆ و (٣٦) کیلۆمەتری باکووری ڕۆژاوای مەھاباد و (٣٦) کیلۆمەتری باکووری ڕۆژھەڵاتی پیرانشار ھەڵکەوتووە. خەڵکی زۆرینەی ئەم شارە بە زمانی کوردی سوورانی قسە دەکەن و کەمینە بە تورکی کە لە ئەشیرەتی قرە پاپاقن و ١٨٢ ساڵ پێش لە وڵاتی گورجستانەوە ئاوارەی شاری کوردنشینی نەغەدە بوون.[1][2]
زانیاریی خێرا نەغەدە Nəqədə - سەندووس -, وڵات ...
نەغەدە
Nəqədə - سەندووس - | |
---|---|
Naqadeh | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ورمێ |
شارستان | نەغەدە |
ناوچە | ناوەندی |
دەسەڵات | |
• قایمقام | مورتەزای فرامەرزی |
ڕووبەر | |
• شاری | ٨٫٨٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٫٤٢ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٣٢٧ مەتر (٤٬٣٥٤ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شار | ٨١٬٥٩٨ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام (سوننە و شیعە) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
وێبگە |
دایخە
ئەم شارە و شارستانی نەغەدە تاوەکو ساڵی (١٩٦٧) بە سەندووس ناودەھێنرا و لەم مێژووە بەدواوە گۆڕدرا بە نەقەدە.[3] ئەم شارە ڕووباری گاداری پیادادەروات و ئابوری ئەم ناوچەیە کشتوکاڵ و میوە و دارە.