شنۆ
شارێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
شنۆ (بە فارسی: اشنویە، ئینگلیزی: Oshnavieh) شارێکە لە شارەکانی پارێزگای ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ھەرێمی موکریان. شنۆ ناوەندی شارستانی شنۆیە و لە ٧٣ کیلۆمیتری ناوەندی شاری ورمێوە دوورە.[1]
زانیاریی خێرا شنۆ سید علوی, وڵات ...
شنۆ
سید علوی | |
---|---|
اشنویە - Oshnavieh | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ورمێ |
شارستان | شنۆ |
ناوچە | ناوەندی شارستانی شنۆ |
دەسەڵات | |
• جۆر | شارەوان–ئەنجومەن |
• شارەدار | ئەنوەر سەعیدی |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٤٫٣٣٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٫٦٧٥ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٤١١ مەتر (٤٬٦٢٩ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٧٣،٨٨٦ |
سەرناوی دانیشتوو | شنۆیی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٨٧ |
وێبگە | شارەوانی شنۆ |
دایخە
ئەم شارە لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان(عێراق)، لە باشوورەوە لەگەڵ پیرانشار، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ نەغەدە، لە باکوورەوە لەگەڵ ورمێ ھاوسنوورە.
بەرزی شاری شنۆ ١٤٧٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و بەرزترین خاڵی لە باشووری ڕۆژھەڵات ٣٥٠٠ مەترە.[2]
شاری شنۆ دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا و لە باشووری رۆژئاوای ئەو پارێزگایە بە شارێكی گرنگی پەیوەندی دادەنرێت، كە ناوەندی پارێزگا و شاری ورمێ بە شاری پیرانشار (بازاڕی سنووری تەمەرچین و مەرزی ترانزێتی حاجی عومەران) بە مەودای ۷۲ کیلۆمەتر گرێ دەدا.