ھەولێر
پایتەختی باشووری کوردستان (هەرێمی کوردستان) / From Wikipedia, the free encyclopedia
هەولێر ( بە عەرەبی: أربيل، لاتینی: Arbīl؛ [3] بە سوریانی: ܐܲܪܒܹܝܠ، لاتینی: Arbel [4] [5] بە کوردیی باکووری: Hewlêr) شارێکی دێرینی باشووری کوردستانە، ئێستا ناوەندی پارێزگای ھەولێر و پایتەختی ھەرێمی کوردستانە. [6] بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای هەولێر ساڵی ٢٠٠٩، ژمارەی دانیشتووانی هەولێر ١ ملیۆن و ٧١٣٤٦٤ كەسە كە دەكاتە ٣٢٢٧١٩ خێزان. هەولێر لە ١٠ شارۆچکە و ٣٧ شارەدێ پێک دێت و ٤١٠ گەڕەکی هەیە و نێو شاری هەولێریش ٨٠ گەڕەکی هەیە.[7][8]زۆرینەی دانیشتوانی شارەکە کوردن، جگە لە کەمینەکانی دیکەی وەک تورکمان و عەرەب و ئەرمەنی و ئاشووری.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ھەولێر
أربيل - Hewlêr - ܐܲܪܒܝܠ | |
---|---|
Hawler | |
لەسەرەوە بۆ خوارەوە و ڕاست بۆ چەپ: پارکی شار و داون تاونی ھەولێر منارەی چۆلی • دیمەنێکی سروشتی ھەولێر مۆزەخانەی ڕستن و چنین • قەڵای ھەولێر کڵێسای قەشە یووسف • دیمەنێکی دەرەوەی قەڵای ھەولێر | |
پۆتانەکان: 36.191188°N 44.009189°E / 36.191188; 44.009189 | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[1] |
پارێزگا | ھەولێر |
قەزا | ناوەندی قەزای ھەولێر |
دەسەڵات | |
• جۆر | ئەنجومەن - بەڕێوەبەرایەتی |
• پارێزگاری ھەولێر | ئومێد خۆشناو |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١١٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٤ میلی چوارگۆشە) |
• وشکایی | ١١٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٤ میلی چوارگۆشە) |
• ئاو | ٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٣٩٠ مەتر (١٬٢٨٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٥ (بەپێی Gol COSIT)) | |
• سەرجەم | ١،٨٥٢،٥٠٠[2] |
زمان و ئایین | |
• زمان | زۆرینە: کوردی (سۆرانی) کەمینە: تورکمانی و ئاشووری |
• ئایین | زۆرینە: ئیسلام (سوننە) کەمینە: مەسیحییەت |
ناوچەی کاتی | UTCتێبینی نەکراوە (+٣) |
• ھاوین (DST) | +٣ |
پۆستاڵ کۆد | ٤٤٠٠١ |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٦٦ |
وێبگە | پارێزگای ھەولێر |
شاری ھەولێر بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیھان دەژمێردرێت.[9] ڕەنگە مێژووی نیشتەجێبوونی مرۆڤ لەم شارە بگەڕێتەوە بۆ هەزارەی پێنجەمی پێش زایین. [10] لە دڵی شارەکەدا قەڵای دێرینی هەولێر و منارەی چۆلی هەیە. لە نووسراوەکانی پاشای سۆمەری، سلووکی ناونراوە بە ئوربیلم، لە نووسراوەکانی بابلی و ئاشووری بە ئەربائیلۆ ناودەبرا، کە بە واتای چوار خودا دەھات، لە سەردەمی بابلی شوێنی پەرستنی عەشتار بووە. [11] [12]لە هەزارەی ٣ی پێش زایین هەولێر زلهێزێکی سەربەخۆ بوو لە ناوچەکەی خۆیدا. بۆ ماوەیەک لەلایەن گۆتییەکانەوە داگیرکرا . لە کۆتایی هەزارەی دووەمی پێش زایین کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ئاشوورییەکان. دوابەدوای ئەمەش بەشێک بوو لە چەند ئیمپراتۆریەتێک بە نۆرە، لەوانە ئیمپراتۆریەتی ماد, ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی، شانشینی مەقدۆنیا, ئیمپراتۆریەتیی سلووکی, ئیمپراتۆریەتی ئەرمەنستان, ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی, ئاشووری ڕۆمانی و ئیمپراتۆریەتیی ساسانی, . هەروەها پایتەختی ویلایەتی لقەکەی ئادیابینە لە نێوان ناوەڕاستی سەدەی دووەمی پێش زایین و سەرەتای سەدەی دووەمی زایینی.لە سەدەکانی ناویندا شارەکە لەلایەن ئیمپراتۆریەتی سەلجوقی و عوسمانیەکانەوە حوکمڕانی کرا.[13]
لە ھێڵکارییەکی خەتی بزماری ناسراو بوو بە (ئای کشان کلاما) واتە (ماڵی خاتوونی ھەرێمەکە)، ھەروەھا پەرستگایەک بوو بۆ پادشای ئاشورییەکان کە پەیکەرێکی پادشای پانیپاڵ و پەیکەری خواوەندی عەشتار کە لە بڕۆنز دروست کرابوو دۆزراوەتەوە.بەھۆی گرنگی ئەم شارە، پادشای ئاشوری، سەنحاریب ھەستا بە پەنگاوکردن (خزن) ی ئاو لە تونێل (نۆین) ی دروستکراو بە بەردی مەڕمەڕ، کە لە گوندی مورتکیانی بەستۆڕە دەست پێدەکات تا دەگاتە ھەولێر، کە درێژی ئەم نۆینە (تونێلە) ٢٢ کیلۆمەترە لەژێر زەوی لێدراوە، شارەکە لەلایەن ئەنجومەنی گەشتیاری عەرەبیەوە وەک پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠١٤ دەستنیشانکرا. [14] [15] لە مانگی تەمموزی ٢٠١٤ قەڵای هەولێر وەک میراتی جیھانیی یوونێسکۆ دیاریکرا.[16]