ئامەد
شارێک لە باکووری کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئامەد یان دیاربەکر (بە کوردیی باکووری: Amed)[1] یەکێک لە گەورەترین و مێژووییترین شارەکانی کوردستانە. ئەم شارە ناوەندی پارێزگای ئامەدە. زۆرینەی دانیشتووانی شارەکە کوردن و یەکێک لە گەورەترین شارە کوردنشینەکانە. ناوی ئامەد لە ئیمپراتۆریەتیی مادەوە ھاتووە و ناوێکی کوردییە.[2] ئامەد پایتەختی کوردستانە.[3]
زانیاریی خێرا ئامەد Amedدیاربەکر, وڵات ...
ئامەد
Amed دیاربەکر | |
---|---|
Diyarbakir | |
پۆتانەکان: 37.91°N 40.24°E / 37.91; 40.24 | |
وڵات | تورکیا |
ھەرێم | باکووری کوردستان |
ناوچە | ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات |
پارێزگا | ئامەد |
بەرزایی | ٦٧٥ مەتر (٢٬٢١٥ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨) | |
• سەرجەم | ١٬٧٢٣٬٣٩٦ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (زۆرینە: کورمانجی، کەمینە: زازاکی)، تورکی، ئەرمەنی |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
ناوچەی کاتی | +٢ |
پۆستاڵ کۆد | ٢١x xxx |
کۆدی تەلەفۆن | ٤١٢ ٠٠٩٠ |
وێبگە | www.diyarbakir.gov.tr |
دایخە
ڕووباری دیجلە بە شارەکەدا تێدەپەڕێت، قەڵای ئامەد دەوری شارەکە دەداتەوە کە بە دووەم گەورەترین دیواری جیھانیش دادەنرێت بەدوای دیواری چین.