سەربازێکی ئەمریکی کە هەڵات بۆ کۆریای باکوور From Wikipedia, the free encyclopedia
تراڤیس کینگ (بە ئینگلیزی: Travis King) سەربازێکی ئەمریکییە. لە ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٣ گەشتێکی مەیدانی بۆ ناوچەی ئاسایشی هاوبەش كرد و لە ڕێگەی هێڵی سنووردارکردنی سەربازییەوە بەرەو کۆریای باکوور هەڵات.[1][2] پێشتر بەهۆی کێشە یاساییەکانی لە کۆریای باشوور دورخرابووەوە بە تۆمەتی دەستدرێژی و زیانگەیاندن بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس بۆ ماوەی ٥٠ ڕۆژ لە کۆریای باشوور زیندانی کرا. لە ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٣ ئازاد کرا. دەبوو دوای هەفتەیەک بگەڕێتەوە بۆ بنکەكەی خۆی لە فۆرت بلیس لە ویلایەتی تەکساس بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڕێکاری دیسپلینیی ببێتەوە بەهۆی ئەو تاوانانەی لە کۆریای باشوور ئەنجامی دابوو.[3][4]
تراڤیس کینگ | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٩٩ یان ٢٠٠٠ (تەمەن ٢٣ ساڵ) |
دڵسۆزی | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
خزمەت/ | داڕێژە:Country data United States Army |
ساڵانی خزمەت | ٢٠٢١ تا |
پلە | Private |
یەکە | تیمی شەڕی لیوای ٢، فیرقەی ٤ی پیادە |
خەڵاتەکان | مەدالیای خزمەتگوزاری بەرگری نیشتمانی
میدالیای خزمەتگوزاری بەرگری کۆریا ڕیبۆنی خزمەتگوزاری دەرەوەی وڵات |
دەوترێت لە ئێستادا دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆریای باکورەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.[5] کینگ تاکە هاووڵاتی ئەمریکییە کە لە ئێستادا ناسراوە کە لە کۆریای باکوور دەستبەسەر کراوە[6] لە دوای بروس بایرۆن لۆڕێنس كە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دەستگیركرا.[7][8]
لە ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٣، وەک بەشێک لە گروپێکی نێودەوڵەتی کە لە نزیکەی ٤٠ گەشتیار پێکهاتبوون، سەردانی دەروازەی سنووری ناوچەی ئاسایشی هاوبەشیان كە ناسراوە بە ناوچەی داماڵراوی سەربازیی کۆری[9] لەناکاو لە گروپەکە جیا دەبێتەوە و بە پێکەنینەوە ڕادەكات بەرەو بەشی کۆریای باکوور. دەوترێت سەربازانی ئەمریکی و کۆریای باشوور هەوڵیان داوە بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکەن، بەڵام هەڵات.[10]
دوای ڕووداوەکە لە دەرەوەی کۆریای باکور هیچ شتێکی تر لەبارەی چارەنووسی کینگ نەبیسترا. کۆریای باکوور وڵاتێکی زۆر داخراوە، کە هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمریکادا نییە. بۆیە نێردراوێکی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان جێگیرکرا بۆ هەوڵدان و پاراستنی پەیوەندی ناڕاستەوخۆی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە بارودۆخی کینگ. لە ١ی ئابی ٢٠٢٣ پشتڕاستکرایەوە کە پەیوەندی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆریای باکوور ئەنچامدراوە[11][12] دوای دوو ڕۆژ، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە کۆریای باکوور پشتڕاستی کردەوە کە کینگ لەو وڵاتە دەستبەسەرە.[13]
لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣، ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا (KCNA)ی دەوڵەتی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، کینگ دانی بەوەداناوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی سنووری بەزاندووە و حەز دەکات لە کۆریای باکوور یان وڵاتێکی دیکە داوای پەنابەری بکات. هەروەها وتویەتی بەهۆی "مامەڵەی نامرۆڤانە و جیاکاری ڕەگەزی" کە گوایە لە ئەمریكا ئەزموونی کردووە. هەروەها وتویەتی کە 'بێهیوا' بووە لە نایەکسانی لە کۆمەڵگەی ئەمریکادا.[14][15]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.