From Wikipedia, the free encyclopedia
دۆلاری ئوسترالی (بە ئینگلیزی: Australian Dollar) نێوی دراوی وڵاتی ئوسترالیا یە کە بە کورتی وەکوو AUD ئەی یوو دی دەخوێندرێتەوە. ئەم دۆلارە لەم وڵات و ناوچانەی خوارەوەش بەکار دێت: کیریباس، دوورگەی نۆرفۆلک، دوورگەکانی کریستین، ھەر دۆلارێکی ئوسترالیا پێک ھاتووە لە سەت سێنت.
دۆلاری ئوسترالی | |||||
---|---|---|---|---|---|
| |||||
کۆدی ISO 4217 | AUD | ||||
بانکی ناوەندی | بانکی ناوەندی ئوسترالیا | ||||
ماڵپەڕ | [http://www | ||||
بەکارھێنەر(ان) | ئوسترالیا
٧ مەڵبەندی ئوسترالیا | ||||
ئاوسانی پارە | 2.2% (ئوسترالیا تەنیا) | ||||
سەرچاوە | Reserve Bank of Australia، جانواری ٢٠١٣. | ||||
سەلمێنراوە لە لایەن | دۆلاری توڤالوان و دۆلاری کیریباتی بە تێکڕایی | ||||
Subunit | |||||
1/100 | سێنت | ||||
نیشان | $, A$ یان AUD | ||||
سێنت | c یان ¢ | ||||
Coins | 5c, 10c, 20c, 50c, $1, $2 | ||||
دراوەکان | $5, $10, $20, $50, $100 | ||||
لەچاپدەر | Note Printing Australia | ||||
ماڵپەڕ | [http://www | ||||
سکە | داڕشتگەی پارەی شاھانەی ئوسترالیا | ||||
ماڵپەڕ | [http://www |
دراوە کانزاکان (ئاسن): ٥ێنج سێنتی، دە سێنتی، بیست سێنتی، پەنجا سێنتی، یەک دۆلاری و دوو دۆلاری. سکە یەک دۆلاری و دوو دۆلاریەکان زەرد و ڕەنگی ئەوانیتر زیویە. ھەموو سکەکان لە ڕوویەکیان دا وێنەی شاژن ئێلیزابێتی دووەم یان لەسەرە.
دراوە کاخەزیەکان: پێنج دۆلاری، دە دۆلاری، بیست دۆلاری، پەنجا دۆلاری و سەت دۆلاری.
بایەخی دۆلاری ئوسترالیا بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٠٠ دا کەمتر لە ٠،٥ بووە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا بە گەشەیەیکی زۆر گەیشتووەتەە ٠،٨ .
کۆدی دراوی ئوسترالیا بریتیە لە ٤٢١٧ کە لە سێ کوورتکراوەی نێونەتەوەیی و مێژووی دەرچوون و سەنەدی پارەکە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان یان (ISO International Organization for Standardization) پێک ھاتووە. کوورتکراوەکە AUDیە کە زیاتر بە $.A یان بە شێوەی نافەرمی AU$ نیشان دەدرێ.
دۆلاری ئوسترالیا شەشەم دراوی گۆڕینەوەی پڕبایەخی بۆرسەی جیھانییە. ئەم دۆلارە بە نۆرە لە دوای دۆلاری ئەمریکا، یۆرۆ، یێن، پاوەندی ستەرلینگی و فڕانکی سویسری لە مامەڵە دراویەکانی جیھان دا بەکار دەبرێ.
دۆلاری ئوسترالیا لە ڕووی نرخی دەسکەوتی بەرز لەم وڵاتە دا، تێکەڵ نەبوونی دەوڵەت لە بازاڕی بۆرسەی دەرەکی، دامەزرانی ئابووری و دەوڵەت و قازانجی مامەڵە بازرگانیەکان بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتە ئاسیاییەکان لە جیھان دا باوە.
یەکەم جار دۆلار لە ١٤ی فێبرواری ١٩٦٦ دا دەرچوو و ھەر دوو دۆلاری ئوسترالیا بەرانبەری یەک پاوند و یانیش لەبەرانبەری دا دە «شلینگ» دەدرا. لە ساڵی ١٩٦٧ دا دوای ئەوەی «ستەرلینگ» بەرانبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزی، بۆ یەکەم جار دۆلاری ئوسترالیا پێش ستێرلینگ کەوتەوە، ھەر لە ھەمان کات دا یەک دۆلاری ئوسترالیا بە ١،١٢ دۆلاری ئەمریکا گۆڕایەوە.
یەکەم سێری دۆلارەکان لە ساڵی ١٩٦٦ لە یەکەی ١، ٢، ١٠، و ٢٠ دۆلاری، لە ھەمان سایزی دراوەکانی پاوندی پێشوو لە چاپ دران. ٥ دۆلاری لە ١٩٦٧ دوای پەسەند بوونی پارەکانی تر لای خەڵک ھاتە بازاڕ، یەک دۆلاری لە ١٩٨٤ دا جێگای خۆی دا بە پارەی ئاسن و چوار ساڵ دواتر یانی لە ١٩٨٨ دا ئاسنی دوو دۆلاری جێگای لەگەڵ پارەی پۆلیمێر گۆڕیەوە. ٥٠ دۆلاری لە ١٩٧٣ و دواتر ١٠٠ دۆلاری لە ١٩٨٤ وەکوو وڵامێک بۆ ئاوسان و ئاسانکاری لە مامەڵە گەورەکان دا دەرچوو.
والاتەکان | یەکەی دراو | ISO 4217 code | یەکەم دەرچوون | دراوی پێشوو |
---|---|---|---|---|
ئانتیگوا و باربوودا | دۆلاری کاریبی رٶژھەڵات | XCD | ||
ئوسترالیا و مەڵبەندەکانی | دۆلاری ئوسترالی | AUD | ١٩٦٦-٠٢-١٤ | پاوندی ئوسترالی ١٩١٠-١٩٦٦ پاوەندی ستەرلینگی ١٨٢٥-١٩١٠ |
بەھاما | دۆلاری بەھامی | BSD | پاوندی بەھامی | |
باربادۆس | دۆلاری باربادی | BBD | ||
بەلیز | دۆلاری بێلیز | BZD | ١٩٧٣ | دۆلاری ھۆندوورانی بەریتانی |
بەرموودا | دۆلاری بێرموودا | BMD | ||
بروونای | دۆلاری بورنێی (Alongside the دۆلاری سینگاپور) |
BND (SGD) |
||
کەنەدا | دۆلاری کەنەدی | CAD | ١٨٥٨ | پاوندی کەندەی ١٨٤١-١٨٥٨ دۆلاری ئیسپانی pre-١٨٤١ دۆلاری نیوفاوندلەند, پێش ١٩٤٩ لە دۆمینیۆنی نیوفاوندلەند |
دوورگەکانی کەیمەن | دۆلاری دوورگەکانی کێیمەن | KYD | ||
دۆمینیکا | دۆلاری کاریبی ڕۆژھەڵات | XCD | ||
تیمۆری ڕۆژھەڵات | دۆلاری ئەمریکی | USD | ||
ئێکوادۆر | دۆلاری ئەمریکی | USD | ٢٠٠١ | سووکرێی ئیکوادۆر |
ئێلسالڤادۆر | [[دۆلاری ئەمریکی | USD | ٠١-٠١-٢٠٠١ | کۆلێنی سەلڤادۆڕ |
فیجی | دۆلاری فیجی | FJD | ||
گرینادا | دۆلاری کاریبی ڕۆژھەڵات | XCD | ||
گویانا | دۆلاری گینە | GYD | ||
ھۆنگ کۆنگ | دۆلاری ھۆنگ کۆنگ | HKD | ١٨٦٣ | ڕووپیە, پارەی چینی و ئیسپانی |
جامایکا | دۆلاری جامایکا | JMD | ١٩٦٩ | پاوندی جامایکا |
کیریباس | دۆلاری کیریباس وێڕای دۆلاری ئوسترالیا | N/A/AUD | ||
لیبێریا | دۆلاری لیبێریایی | LRD | ||
دوورگەکانی مارشاڵ | دۆلاری ئەمریکی | USD | ||
ویلایەتە فیدراڵییەکانی مایکرۆنیزیا | دۆلاری ئەمریکی | USD | ||
نامیبیا | دۆلاری نامبیایی وێڕای ڕاندی ئەفریقای باشوور | NAD | ١٩٩٣ | [[[ڕاندی ئەفریقای باشوور]] |
نائوروو | دۆلاری ئوسترالی | AUD | ||
نیوزیلاند و مەڵبەندەکانی | دۆلاری نیوزیلەندی | NZD | ١٩٦٧ | پاوندی نیوزیلەندی |
پالاو | دۆلاری ئەمریکی | USD | ||
سەینت کیتس و نیڤیس | دۆلاری کاریبی ڕۆژھەڵات | XCD | ||
سەینت لووسیا | دۆلاری کاریبی ڕۆژھەڵات | XCD | ||
سەینت ڤینسەنت و گرینادینز | دۆلاری کاریبی ڕۆژھەڵات | XCD | ||
سینگاپوور | دۆلاری سینگاپور | SGD | ||
دوورگەکانی سولەیمان | دۆلاری دوورگەکانی سلێیمان | SBD | ||
سورینام | دۆلاری سورینام | SRD | ٢٠٠٤ | گویلدێری سورینام |
تایوان | دۆلاری تایوانی نوێ | TWD | ١٩٤٩ | |
ترینیداد و تۆباگۆ | دۆلاری ترینیداد و تۆباگۆ | TTD | ||
تووڤالوو | دۆلاری توڤالووان وێڕای دۆلاری ئوسترالی | N/A/ AUD | ||
ویلایەتە یەکگرتووەکان و مەڵبەندەکانی | دۆلاری ئەمریکی | USD | ١٧٩٢ | دۆلاری ئیسپانی colonial script |
زیمبابوی | دۆلاری ئەمریکی[2] | USD | دۆلاری زیمبابوێ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.