سەلمان ڕوشدی
رۆماننووس / From Wikipedia, the free encyclopedia
سەلمان ڕوشدی لەدایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٧[1] لە مومبای لە ھیندستان و لەئێستادا لە ئینگلستان نیشتەجێیە، کەسایەتی ڕۆماننوس و نووسەری ھیندی-بەریتانی-ئەمریکییە.[2] کارەکانی ئەو یەکگرتنی ھەردوو چەشنی ڕیالیزمی سیحری و مێژووی خەیاڵییە. لەگەڵ ھەندێک چەمکی دیکە وەک کۆچکردن لە نێوان شارستانەکانی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا، بەشێکی کارەکانیشی پەیوەندیدارە بە ژیانی نیمچەکیشوەری ھیندی.
سەلمان ڕوشدی | |
---|---|
سلمان رشدی | |
لەدایکبوون | احمد سلمان رشدی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٧ (تەمەن ٧٦ ساڵ) مومبای (بەریتانی ڕاج) |
زانکۆ | |
پیشە | نووسەر، ڕۆماننووس، essayist، سیناریۆنووس، children's writer، ئەکتەر، نووسەر |
شوێنکار | |
کارەکان | ئایەتە شەیتانییەکان |
شێواز | ڕیالیزمی جادوویی |
ھاوسەر | Marianne Wiggins، پادما لاکشمی، Elizabeth West، Clarissa Luard، Rachel Eliza Griffiths |
مناڵ | Zafar Rushdie، Milan Rushdie |
باوان | |
خەڵاتەکان |
|
وێبگە | https://www.salmanrushdie.com |
Titles | Knight Bachelor (Salman Rushdie knighthood controversy) |
لەساڵی ١٩٨١ بە کتێبی (Midnight's Children) خەڵاتی بووکەری (Booker Prize)ی بردەوە لەم کتێبەیدا باسی تێپەڕبوونی ھیندستانی کرد لە کۆلۆنیالیزمی بەریتانی بۆ سەربەخۆیی وە لەگەڵ دابەشبوونی ھیند.[3] سەلمان لە بنەماڵەیەکی موسڵمانی لیبرال لەدایکبووە،[4][5] بەڵام خۆی ئێستا یەکێکە لە ڕەخنەگرانی ئیسلام و بەشێ لە کۆمەڵگای موسڵمانان لە نووسینەکانی ئەو تووڕەن و فەتوای کوشتنیشی لەسەر دراوە.[6][7][8]
لە بەناوبانگترین کارەکانی کتێبی (ئایەتە شەیتانییەکان)ە، کە بووە ھۆی دەنگدانەوەیەکی گەورە بە تایبەتی لە جیھانی ئیسلامیدا، بەھۆیەوە چەندین خۆپیشاندان لە سەرانسەری جیھاندا ئەنجامدرا، و لە لایەن ڕووحوڵڵا خومەینی فەتوانی کوشنی بۆ دەرچوو، لەو کاتەوە ڕوشدی لە ژێر ناوی خوازراودا دەژی و لە چاودێری پۆلیسی چڕدایە.