فابیان بارتێز
یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی / From Wikipedia, the free encyclopedia
فابیان ئاڵان بارتێز (لەدایکبووی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٧١) شۆفێری پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل و گۆڵپارێزی پیشەگەری تۆپی پێ پێشووی فەڕەنسییە. لە ھەردوو وڵاتی فەرەنسا و ئینگلتەرا یاری کردووە. لەگەڵ تۆلۆز و مارسیلیا و مۆناکۆ و مانچستەر یونایتد و نانتس کردووە. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی یاری بۆ ھەڵبژاردەی فەرەنسا کردووە، کە لەگەڵیاندا نازناوی جامی جیھانی فیفای ساڵی ١٩٩٨ و یۆرۆی ٢٠٠٠ و جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٣ ی بەدەستھێناوە،[1]ھەروەھا گەیشتە یاری کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦، دوای ئەوە وازی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ھێنا.[2][3]
فابیان بارتێز | |
---|---|
بە فەرەنسی: Fabien Barthez | |
لەدایکبوون | (١٩٧١-٠٦-٢٨) ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٧١ (تەمەن ٥٢ ساڵ) Lavelanet، فەڕەنسا |
وڵاتی وەرزش | فەڕەنسا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Fabien Alain Barthez |
زمانەکانی ئاخاوتن | فەڕەنسی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، racing automobile driver |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | goalkeeper |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٠ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ |
وەرزش | تۆپی پێ |
خول | پرێمیەرلیگ |
خەڵاتەکان | Knight of the Legion of Honour، IFFHS World's Best Goalkeeper |
بە یەکەم یاریزانی فەڕەنسی دادەنرێت کە ١٧ یاریی لە جامی جیھانیی فیفا کردووە. ھاوشانی یاریزانی پێشووی ئینگلتەرا پیتەر شیڵتۆن دێت.[2][1] لەگەڵ یانەکاندا یانەکاندا نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای لەگەڵ ئۆڵمپیک مارسیلیا لە ساڵی ١٩٩٣ بەدەستھێناوە ھەروەھا چەندین نازناوی خولی فەرەنسا و پرێمەرلیگی بردووەتەوە. دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٧ وازی لە تۆپی پێ ھێنا، بارتیز لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستی بە کاری شۆفێری و بەشداریکردن لە پێشبڕکێکانی ئۆتۆمبێل کردووە.