پایرەت بەی
وێبسایتێک کە تۆڕێنت و لینکی موگناتیسی دابین ئەکات / From Wikipedia, the free encyclopedia
پایرەت بەی (بە ئینگلیزی: The Pirate Bay)، وێبگەیەکی سوێدیە کە ھەڵدەستێت بە ھاوبەش پێکردنی بەرگەپەرە ئەلیکترۆنییەکانی تۆڕێنت.[2] پایرت بەی بەیەکێک لە هەرە بەربڵاوترین تۆڕەکانی تۆرێنت دادەنرێت.[3]
چەشنی وێبگە | پێرستی تۆڕێنت، دابین کەری لینکی موگناتیسی |
---|---|
بەردەستە بە | ٣٥ زمان بەردەستە، ئینگلیزی و سوێدی زمانی سەرەکیین |
دروستکراو لەلایەن |
|
داھات | ڕێکلامەکان، بەخشینەکان، کەل و پەل، بیت کۆین
|
وێبگە | https://thepiratebay.org |
ڕیزبەندیی ئەلێکسا | ٣٠٥ (ئابی ٢٠٢٠[نوێکردنەوە])[1]
|
تۆمارکردن | ئارەزوومەندانەیە، ئازاد |
خستنەکار | ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٣؛ ٢٠ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٣-٠٩-١٥)
|
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک
|
نووسراو بە | ئەیچ تی ئێم ئێڵ، جاڤاسکریپت و پی ئەیچ پی |
لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بەرێوەبەرانی وێبگەکە کەوتنە ناو ڕێزبەندی ڕەش لەلایەن پۆلیسی سوێدییەوە، بەڵام لە ١ی شوباتی ٢٠١٥ وێبگەکە بەکارکەوتەوە بە وەرزێکی نوێ و فراوانترەوە. ئەم وێبگەیە دامەزرا لە ئەلیوولی ٢٠٠٣ لەلایان دژەتاوانی سەربە ڕێکخراوی پاراستنی مافی داھێنان و بڵاوکردنەوەی سوێدی Piratbyrån،[4] بەڵام کارکردن و چالاکیان وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆ دەگەڕێتەوە بۆ تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤، بەرێوەبردنی ئەم وێبگەیە لەلایەن گۆتفرید سڤارتھۆڵم، فرێدریک نێی، و پیتەر سوندێ بوو کە ھەرسێکیان تاوەنبارکران بە ھاوکاریکردنی پایرەت بەی بۆ خواردنی مافی داھێنان و بڵاوکردنەوەی بەرھەمە کەسییەکان.