گنوو
From Wikipedia, the free encyclopedia
گنوو (بە ئینگلیزی: GNU) (گۆکردن: /ɡnuː/ ( گوێگرتن)[1]) سیستمی کارپێکردنی گنوو لە ساڵی ١٩٨٣ بە ئامانجی درووست کردنی سیستمێکی کارپێکردنی بە تەواوی ئازاد بە دەست ریچارد ستۆڵمن دروست بوو. گنوو(GNU) کورت کراوەیەکی پێچەوانەییە کە لە یەکەمین پیتی ووشەکانی (GNU's Not Unix) بە مانای گنوو یونیکس نیە وەرگێڕاوە. ھەروەھا گنوو ناوی جۆرێک قۆچی وەحشیە کە لە ئەفریقا ژیان دەکات. لۆگۆی گنوو بە دیزاینی سەری قۆچی وەحشی، بە دەست (Etienne Suvasa) دیزاین کرا وە لە وێب سایتەکانی گنوو و بابەتەکانی دامەزراوەی پڕۆگرامە ئازادەکان بکاردێت. پڕۆژەی گنوو لە ساڵی ١٩٨٤ بە ئامانجی پشتگیرو دروست کردنی پڕۆگرامی ئازاد بۆ سیستمی کارپێکردنی گنوو دامەزرا. دامەزراوەی پڕۆگرامە ئازادەکان لە ساڵی ١٩٨٥ بە ئامانجی سەرخستن و پشتگیری لە جۆڵەی پڕۆگرامی ئازاد وە بە تایبەت پڕۆژەی گنوو دەست بە کار بوو. لە ئەمڕۆدا گرنگترین و بەناوبانگترین سیستمی کارپێکردنێک کە لە پڕۆگرامەکانی پڕۆژەی گنوو و ڕگەپێدەری (GNU GPL)بەکاردێنێت، لینوکسە کە ناووکی لینوکس بەکاردەھێنێت وە بە شێوەی دابەشکراوی لینوکس دەخرێتە بەردەست کە ھەندێک کەس بە گنوو/لینوکس ناوی دەبەن. ناووکی سەرەکی سیستمی کارپێکردنی گنوو، گنوو ھێرد (GNU Hurd) ە کە ھێشتا لە حاڵەتی پەرەپێدانایە تا دەگاتە ئاستی جێگیر و بەکارھێنەرو بەکارھێنانی زۆری نیە.