![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/a/a0/Aga_Poster.jpg/640px-Aga_Poster.jpg&w=640&q=50)
ئاگا (فیلم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاگا یەکەم فیلمی کوردی ئەنیمەشنی دوو ڕەھەندییە کە باس لە ئەنفال دەکات، فیلمەکە ٦٠ خولەکە و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ نمایشکرا.[1]
ئاگا | |
![]() | |
دەرھێنەر | بێھنام بابازادە |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئەدیابین ئەجێنسی |
نووسین | ئەمیر حاجی داوود |
چەشنی فیلم | ئەنیمەیشن |
کاست | ڕەنج سەنگاوی ھەژان ھێرش ساز ئاسۆ |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ |
ماوەی فیلم | ٦٠ خولەک |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی، عەرەبی |
بۆ یەکەم جار لە کوردستان فیلمێکی ئەنیمەیشن بەرھەمدەھێندرێت بە ناوی "ئاگا" کە لەسەر شاشەی سینەماکانی کوردستان پەخشکراوە.
فیلمی "ئاگا" نووسین و سیناریۆی ئەمیر حاجی داوودە، و ئەم فیلمە ئەنیمەیشنە لەلایەن بێھنام بابازادە، کە کوردێکی ڕۆژھەڵاتە دەرھێنانی بۆ کراوە،[2] ھاوکات بەڕێوەبەری ھونەری گەیلان عەبدوڵڵایە.
ئەم فیلمە ئەنیمەیشنە لەلایەن ستافێکی کورد و ستافێکی ئێرانییەوە دەرھێنراوە و کۆمەڵێک ھونەرمەند و کەسایەتی بەناوبانگی کورد ڕۆڵی سەرەکی لەم فیلمەدا دەبینن. ھەریەک لە ڕەنج سەنگاوی، ھەژان ھێرش، و ساز ئاسۆ ڕۆڵی تێدا دەبینن، کاری ساوند دیزاینی لەلایەن بژار دیلان بۆ کراوە و گۆرانییەکەی لەلایەن دەریا کاروان وتراوە و بەرھەمھێنانی ئەدیابین ئەجێنسییە.