ئیسلام بەپێی وڵات
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئایینی ئیسلام، یەکێک لە ئایینەکانی جیھانە و دووەم گەورەترین ئایینە لە دوای ئایینی مەسیحییەت،[1][2] ژمارەی موسڵمانان دەگاتە ٢ ملیار کەس.[3][4]
ھەندێک لە بەشەکانی ئەم وتارە (ئەوانەی کە پەیوەندیان ھەیە بە ئیسلام بەپێی وڵات) پێویستە نوێبکرێنەوە. بەتایبەتی: ئامارەکان. |
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ئیسلام ئایینی زۆرینەیە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، و باکووری ئەفریقا و ناوچەکانی ئاسیا بەوەوە لە چیندا چەند کۆمەڵگەیەکی گەورەی ئیسلامی ھەیە، ھەروەھا لە بەلقان و ئەورووپای ڕۆژھەڵات و ڕووسیا، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر موسڵمانی کۆچکردوو ھەیە لە ھەموو لایەکی جیھاندا، بۆ نموونە لە ئەورووپای ڕۆژاوا ئایینی ئیسلام دووەم ئایینە لە دوای مەسیحی لەکاتێکدا ڕێژەکەیان کەترە لە %٥ی دانیشتووانی ناوچەکە.
لە ٥٧ وڵاتدا کە زۆرینەیان موسڵمانن، نزیکەی %٦٢ی موسڵمانانی جیھان لە ئاسیادا دەژین، لەگەڵ بوونی زیاتر لە ٦٨٣ ملیۆن موسڵمان لە ھەندێک وڵاتدا وەک ئیندۆنیزیا (کە گەورەترین دەوڵەتە لە گرتنە خۆی دانیشتووی موسڵمان %١٥٫٦ی موسڵمانی جیھان پێک دەھێنێت) و پاکستان و ھیند و بەنگلادیش.[ژێدەر پێویستە]
نزیکەی %٢٠ی موسڵمان لە وڵاتە عەرەبییەکاندا دەژین، لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دەوڵەتە نا عەربییەکانی وەک تورکیا و ئێران گەورەترین وڵاتن کە زۆربەی دانیشتووانیان موسڵمان لە خۆ بگرێت، و لە ئەفریقا، میسر و نێجیریا زۆرترین ژمارەی موسڵمانیان ھەیە.