From Wikipedia, the free encyclopedia
بەکرێگیراوەکان فیلمێکی ئەکشنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٠ بەرھەمھێنراوە. نووسەری فیلمەکە دەیڤد کالاھام و سیلڤستەر ستالۆنە، و لە دەرھێنانی ستالۆنە، کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لەگەڵ ئەستێرە سینەمایییەکان وەک جەیسن ستەیتم، جیت لی، دۆڵف لەندەگرین، ڕاندی کوتور، تێری کروز، ستۆن ئۆستن، میکی ڕۆرک. فیلمەکە لە ١٣ی ئابی ٢٠١٠ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە. یەکەم بەشە لە زنجیرەی فیلمی بەکرێگیراوەکان.
بەکرێگیراوەکان (فیلمی ٢٠١٠) | |
دەرھێنەر | سیلڤستەر ستالۆنە |
---|---|
بەرھەمھێنەر |
|
نووسین |
|
چیرۆکبێژ | دەیڤد کالاھام |
کاست |
|
مۆسیقا | برایان تایلەر |
وێنەگری سینەمایی | جێفری کیمبۆڵ |
دەستکاری |
|
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە |
|
ڕێکەوتی دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٣ خولەک[1] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٨٠ ملیۆن دۆلار[2] |
داھات | ٢٧٤٬٥ ملیۆن دۆلار[2] |
بەشی دواتر |
فیلمەکە باس لە کۆمەڵێک بەکرێگیراوی ھەڵبژاردە دەکات کە ئەرکێک بۆ لە دەسەڵات لابردنی دیکتاتۆرێکی ئەمریکای لاتینە کە لەلایەن بریکارێکی پێشووی سی ئای ئەیەوە بێ بەزەییانە کۆنترۆڵ کراوە.
بەکرێگیراوەکان، کۆمەڵێک بەکرێگیراوی ھەڵبژاردەن کە لە نیو ئۆرلیانس دان، بۆ ڕزگارکردنی بارمتەکان لە کەشتییەکی چەتە سۆماڵییەکان، کە بەرەو کەنداوی عەدەن بڵاوەبوون. تیمەکە پێکھاتووە لە ڕابەر باڕنی ڕۆس، پسپۆڕی چەقۆ لی کریسمەس، ھونەرمەندی جەنگی یین یانگ، جەنگاوەری سەربازی گوننەر جێنسن، پسپۆڕی چەک ھێل سیزر و پسپۆڕی بواری وێرانکردنی ڕێگا. جێنسن تەقە دەکات و بەو ھۆیە زیانی گیانی لە چەتەکان دەدات، پاشان ھەوڵی ھەڵواسینی چەتەیەک دەدات، بەڵام یانگ دەیوەستێت کاتێک ڕۆس و تیمەکە ساردیان دەکەنەوە ڕۆس بە دوودڵی لە تیمەکە دەریدەکات. دواتر کریسمەس ناڕەحەتە لە دۆزینەوەی ھاوڕێ کچەکەی لەیسی، بۆ پیاوێکی تر بەجێی ھێشت.
لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٥ دا، نووسەر دەیڤد کالاھام یەکەم ڕەشنووسی کاری فیلمێکی بە پێشنیاری بەکرێگیراوەکان بە ناونیشانی "بێرۆ" پێشکەش بە [[وارنەر برۆس]] کرد، وەک بەشێک لە مامەڵەی "پابەندبوونی کوێرانە"ی خۆی لەگەڵ ستۆدیۆ لەو کاتەدا. کالاھام دوو جاری تر بە دەقەکەیدا چووەوە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٦ دا سێیەم پێداچوونەوەی کۆتایی خۆی پێشکەش کرد.
ژان کلۆد ڤەن دام لەلایەن ستالۆنەوە ڕۆڵی پێشکەش کرا، بەڵام ڕەدیکردەوە چونکە ھەستی کرد ھیچ ناوەڕۆک و گەشەپێدانێک بۆ کارەکتەر نییە.[3] ستالۆن وتی کە ڤەن دام پێی وتوە کە پێویستە «ھەوڵ بدات خەڵک لە ناوەندی باشوور ڕزگار بکات».[4]
بەرھەم ھێنانی فیلم لە ٣ی ئازاری ٢٠٠٩ دەستی پێکرد، کە بودجەکەی ٨٢ ملیۆن دۆلارە.[5]
وێنەگری سەرەکی دوای ٢٥ ڕۆژ لە ڕیۆ دێ ژانێرۆ و چەند شوێنێکی دیکەی بەرازیل دەستی پێکرد، لەوانە منگاراتیبا، نیترۆی، گوانبارا بەی، کۆلۆنیا جولیانۆ مۆریرا و پارک لیج. وێنەگرتنی سەرەتای فیلمەکە لە ٢٥ی نیسان کۆتایی ھات بەڵام لە ١١ی ئایار دا بەردەوام بوو، لە ئێلموود و نیو ئۆرلیانز، لویزیانا، لەوانە گەڕەکی فەرەنسی، شەقامی باشووری پیتەرس، فۆرت ماکۆمب، شەقامی کلایبۆرن و ئۆڤەرپاسی نێوان ویلایەتەکان ١٠. وێنەگرتنەکە لە ١ی تەممووز کۆتایی ھات، بەڵام لە ٢٧ی تشرینی یەکەم دا دیمەنی ھەڵگرتنەوە لە کەنیسەیەک لە لۆس ئەنجلس لە کالیفۆرنیا بە نیشاندانی ستالۆن و شوارزنێگەر و ویلیس (کە دووانیان بەبێ قەرەبوو کردنەوە ئەو دیمەنە ئەنجام دەدەن).
لە ھاوینی ٢٠١٠ کۆمپانیای بەڕازیلی (o2 فیلم) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ھێشتا زیاتر لە ٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی قەرزاری ئەو فیلمە بووە.
ئاوازدانەر برایان تایلەر لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند، کە بۆ نووسینی موزیکی سەرەتای فیلمەکە بەکرێ گیراون تایلەر پێشتر لەگەڵ ستالۆن لە فیلمی ڕامبۆ لە ساڵی ٢٠٠٨ کاری کردووە.
فیلمەکە لە ڕێکەوتی ٢٣ی نیسانی ٢٠١٠ بۆ بڵاوکردنەوەی دیاریکرا، بەڵام دواتر بۆ ماوەی ٤ مانگ تا ١٣ی ئاب دواخرا بۆ ئەوەی کاتی بەرھەمھێنان درێژ بکرێتەوە.[7] لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٠ دا پۆستەری فەرمی نێودەوڵەتی بۆ فیلمەکە دەرچوو.[8] تڕایلەری پڕۆمۆ لە ئابی ٢٠٠٩دا بە ئۆنلاین دزەی کرد. دوای نزیکەی دوو مانگ لە دزەکردنی تڕەیەلەرەکە، بەفەرمی بە ئۆنلاین دەرچوو. ترایلەری پرۆمۆکە لەلایەن ستالۆنەوە دەستکاری کرا و لە فیستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا نمایش کرا لە ١ی نیسانی ٢٠١٠، بەفەرمی ترایلەری شانۆیی بۆ فیلمەکە دەرکرا. فیلمەکە لە ٣ی ئابی ٢٠١٠ دا فەرشی سووری ھۆڵیوودی خۆی ھەبوو.
فیلمەکە لە یەکەم ڕۆژی بڵاوکردنەوەی لە ٣٬٢٧٠ شانۆدا بەخشکرا، کە بە بەدەستھێنانی #١٠ خاڵ لە پێڕستی «گەورەترین بڵاوکراوە سەربەخۆکانی ھەموو کات» (لە بۆکس ئۆفیس مۆجۆ).[9] ٣٤٬٨ ملیۆن دۆلاری لە کۆتایی ھەفتەی بڵاوکردنەوەی دا بەدەستھێنا و لە یەک شوێنی پلیت فڕۆشتن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی دەرچونیدا فیلمەکە بڕی ٣٬١٣ ملیۆن دۆلاری لە فرۆشتندا دەستکەوتووە.[10]
'''بەکرێگیراوەکان''' لە لووتکەی بۆکس ئۆفیسی ئەمریکا مانەوە لە کۆتایی ھەفتەی دووەمیدا، کە کۆی کۆتایی ھەفتەکە نزیکەی ١٧ ملیۆن دۆلارە.[11]
تا ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، فیلمەکە بڕی (٥٢٤، ٠٦٨ ،١٠٣) ملیۆن دۆلاری لە ئەمریکا و (٨٧٠، ٤٠١، ١٧١) ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی نێودەوڵەتیدا، بڕی (٣٩٤، ٤٧٠، ٢٧٤) ملیۆن دۆلاری لە جیھاندا بە دەستکەوتوە.[12]
بەکرێگیراوەکان ٢ لە ١٧ی ئابی ٢٠١٢ وەک بەشی دووەمی بەکرێگیراوەکان بڵاو کرایەوە فیلمەکە بڕی ٣١٥ ملیۆن دۆلار داھاتی ھەبوو و ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە.
بەکرێگیراوەکان ٣ لە ١٥ی ئابی ٢٠١٤ وەک سێیەم بەشی بەکرێگیراوەکان بڵاوکرایەوە فیلمەکە ٢١٤٬٧ ملیۆن دۆلار داھاتی ھەبووە.[13]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.