حەسەن زیرەک
گۆرانیبێژێکی کورد / From Wikipedia, the free encyclopedia
حەسەن عەبدوڵڵا ناسراو بە حەسەن زیرەک (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ لە بۆکان – ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢ لە بۆکان) ھونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کورد بوو. بە بەناوبانگترین ھونەرمەندی کورد لە تەواوی کوردستان دادەنرێت. بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە ئاواز و گۆرانی تۆمارکراویی کوردییە بە دەنگی خۆی کە ژمارەیان لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠ گۆرانییە.[9] حەسەن زیرەک بەھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور ناسراوە. لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان، پارێزگای ورمێ کۆچی دواییی کرد و ھەر لەوێش بە خاک سپێردرا.
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek | |
---|---|
حەسەن عەبدوڵڵا | |
لەدایکبوون | (١٩٢١-١١-٢٩) ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ |
مەرگ | ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢(١٩٧٢-٠٦-٢٦) (٥٠ ساڵ ژیاوە) بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
ھۆکاری مەرگ | ژەھراوی کردن، شێرپەنجەی جگەر[1][2][3] |
شوێنی گۆڕ | ناڵەشکێنە، بۆکان 36.5005291°N 46.2082101°E / 36.5005291; 46.2082101 |
نەتەوە | کورد |
شارۆمەندێتی | ھاووڵاتی ئێران |
پەروەردە | نەخوێندەوار |
پیشە | ھونەرمەند، گۆرانیبێژ، وێنەکێش[4] شاعیر، ھۆنراوەنووس، مۆسیقاژەن (دەفژەن) |
چالاکبوون | ١٩٥٣–١٩٧٢ |
ناسراوە بە | بولبولی کوردستان[5] |
چەشن | فۆلکلۆر، مۆسیقای کلاسیک |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | ھاوسەرگیرییە فەرمییەکان: میدیا زەندی، ڕابیعە سەرئەنجام[6][7] ئەوانی تر: نزیکەی ٣٠ ھاوسەری تر |
مناڵ(ەکان) | مەھتاب (ئارەزوو)، مەھناز (ساکار)[8] |
باوان |
|
خزمەکان | محەممەد ئەمین[kurdish-alpha 1] (برا گەورە) حسێن (برا بچووک) سارا (خوشک) |
ھەرچەندە حەسەن زیرەک بەھۆی سەختی بارودۆخی ژیانەوە سوودی لە خوێندن وەرنەگرت، بەڵام بەھرەیەکی ناوازەی ھەبوو لە ئاوازدانانی شیعر و مۆسیقای کوردی، ئەم بەھرەیە لەگەڵ دەنگە ناوازەکەی، گۆرانییەکانی لە سەرانسەری ناوچە کوردنشینییەکاندا جێی بایەخ کردوە. دەنگە کوردییەکەی تا ئێستاش لە ناوچە کوردنشینەکان بە تایبەت لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان لە کوچە و کۆڵانەکان لە ماڵ و سەیرانگا و ئاھەنگەکان دەبیسترێت.[10][11]
حەسەن زیرەک جگە لە زمانی کوردیی زگماکی خۆی (سۆرانی[kurdish-alpha 2])، بە زمانەکانی فارسی، تورکی، ئازەری، ئەرمەنی و لوڕیش گۆرانی وتووە و خاوەنی ٣ مەقامە بە زمانی تورکی، ٨ مەقام بە فارسی، ٢ مەقام بە ھەورامی و ٦٤ مەقام بە کوردیی سۆرانی.[12] زیرەک لەگەڵ ئۆرکێستراکانی مۆسیقای کوردیی برایانی یوسف زەمانی،[13] ئۆرکێسترای موشیر ھومایۆن شەھرەدار لە تاران و ئۆرکێسترای موجتەبا میرزادە لە کرماشان گۆرانی پێشکەش کردووە.[14][15] نازناوی «زیرەک» بۆماوەیی نییە، باوکی و باپیریشی ئەو ناوەیان پێوە نەبووە، بەڵکو لە ساڵی ١٩٥٣ لە ڕادیۆی بەغدا ئەم نازناوەی پێ درا.
جیا لە ڕادیۆی کرماشان و تاران، زیرەک سەردانی ڕادیۆکانی تەورێز، سنە و مەھابادی کردوە و گۆرانی لێ تۆمار کردون.