From Wikipedia, the free encyclopedia
خەلافەتی ڕاشیدون (بە عەرەبی: اَلْخِلَافَةُ ٱلرَّاشِدَةُ، لاتینی: al-Khilāfah ar-Rāšidah) یەکەم دەسەڵاتداریی خەلافەت بوو کە شوێنی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەدی گرتەوە. لەلایەن چوار خەلیفەی یەک لە دوای یەکەوە حوکمڕانی دەکرا. لە ماوەی بوونی خۆیدا، ئیمپراتۆریەتییەکە بەھێزترین ھێزی ئابووری و کولتووری و سەربازی ھەبووە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەی |
خەلافەتی ڕاشیدون |
ئەبوبەکر · عومەر کوڕی خەتتاب |
دەوڵەتی ئەمەوی |
موعاویە کوڕی ئەبووسوفیان · یەزید کوڕی معاویە ··· موعاویە کوڕی یەزید ··· مەروان کوڕی حەکەم |
دەوڵەتی عەبباسی |
دەوڵەتی عوسمانی |
دەوڵەتی فاتیمی |
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
پایتەختی خەلافەتەکان |
ناودارەکانی خەلافەت |
معاویە کوڕی ئەبووسوفیان · عومەری کوڕی عەبدول عەزیز |
خەلافەت دوای کۆچی دوایی پەیامبەر محەممەد لە حوزەیرانی ساڵی ٦٣٢ و دواتر مشتومڕ لەسەر جێنشینیی سەرکردایەتی موسڵمانان سەریھەڵدا. ھاوڕێ و کەسی نزیکی محەممەد، ئەبووبەکری سدیق لە خێڵی بەنو تەیم وەک یەکەم خەلیفە لە مەدینە ھەڵبژێردرا و دەستی بە داگیرکردنی نیمچە دوورگەی عەرەبی کرد. دەسەڵاتە کورتەکەی لە مانگی ئابی ساڵی ٦٣٤ کۆتایی ھات کاتێک کۆچی دوایی کرد؛ و عومەر کوڕی خەتتاب، جێنشینی دەستنیشانکراو لە خێڵی بەنو عادی جێگای گرتەوە. لە سەردەمی خەلیفە عومەردا، خەلافەت بە ڕێژەیەکی بەرچاو فراوانتر بوو، حوکمڕانی زیاتر لە دوو لەسەر سێی ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتیی و نزیکەی تەواویی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی کرد. عومەر لە تشرینی دووەمی ساڵی ٦٤٤ تیرۆرکرا و عوسمان کوڕی عەفان لە خێڵی بەنو ئوومەییە شوێنی گرتەوە، کە لەلایەن لیژنەیەکی شەش کەسییەوە ھەڵبژێردرا و لیژنەکە لەلایەن عومەر خۆیەوە ڕێکخرابوو. لە سەردەمی خەلیفە عوسماندا، خەلافەت لە ساڵی ٦٥١دا کۆتایی بە داگیرکردنی ناوچەکانی فارس ھێنا و بەرەو خاکەکانی ژێر دەسەڵاتی بیزەنتینییەکان ڕۆیشت. سیاسەتە خزمایەتییەکانی عوسمان بووە ھۆی ئەوەی کە لەلایەن ھەندێک لە ژەنەڕاڵە موسڵمانەکانیەوە دژایەتییەکی توند بکرێت، و لە کۆتاییدا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٦٥٦ لەلایەن یاخیبووانەوە تیرۆرکرا.
دواتر عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب وەک خەلیفەی نوێ داندرا، کە ئەندامی خێڵی بەنو ھاشم، بنەماڵەکەی پەیامبەری کۆچ کردوو، محەممەد بوو. دواتر پایتەختی گواستەوە بۆ کووفە. عەلی سەرۆکایەتی شەڕی ناوخۆی خەلافەتی کرد کە بە ناوی فیتنەی یەکەم ناسرا، چونکە خەلیفەی نوێ لەلایەن خزمانی خەلیفەی پێشوو، عوسمان، بە ناوی موعاویەی یەکەم، پەسەند کراو نەبوو، و پێیانوابوو عوسمان بە شێوەیەکی نایاسایی کوژراوە و بکوژەکانی دەبێت سزا بدرێن. سەرەڕای ئەوەش، بەرەی سێیەم ناسراو بە خەواریجیەکان کە پێشتر لایەنگری خەلیفە عەلی بوون، دوای ئەوەی ڕەتیانکردەوە ناوبژیوانی ئەو ناکۆکییە بن لە شەڕی سەفین، لە عەلی و موعاویەش یاخی بوون. شەڕەکە بووە ھۆی ڕووخانی خەلافەتی ڕاشیدون و دامەزراندنی دەوڵەتی ئەمەوی لە ساڵی ٦٦١ لەلایەن موعاویەوە. شەڕی ناوخۆ دابەشبوونی نێوان موسڵمانانی سوننە و شیعەی بۆ ھەمیشە چەسپاند، موسڵمانانی شیعە پێیانوابوو عەلی یەکەم خەلیفە و ئیمامی ڕاستیی دوای پەیامبەر محەممەدە، چونکە پەیوەندی بنەماڵەیی و خوێنیی ھەیە لەگەڵ محەممەد.[2]
دوای مردنی محەممەد لە ساڵی ٦٣٢ی زایینی، ھاوەڵەکانی لە شاری مەدینە مشتومڕیان لەسەر ئەوە کرد کە کامیان دەبێت شوێنی بگرنەوە لە بەڕێوەبردنی کاروباری موسڵماناناندا لە کاتێکیشدا بنەماڵەی پەیامبەر سەرقاڵی ناشتنی محەممەد بوون. عومەر کوڕی خەتتاب و ئەبوو عوبەیدە کوڕی جەڕاح بەڵێنی دڵسۆزی خۆیان بۆ ئەبوبەکر دا، دواتریش ئەنسار و قوڕەیشیش بەدوایدا ڕۆیشتن؛ و ئەبوبەکر نازناوی خەلیفە رسول اللەی وەرگرت، یان بە سادەیی خەلیفە.[3] ئەبوبەکر دەستی کرد بە ھەڵمەتەکانی بانگەشەی ئیسلام. سەرەتا دەبوو ھۆزە عەرەبییەکان بخاتە ژێر یەک دەسەڵاتەوە، کە بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە ھەرچەندە دانیان بە محەممەددا ناوە و ئیسلامیان پەسەند کردووە، بەڵام ھیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئەبوبەکردا نییە. ئەبوبەکر وەک خەلیفەیەک، پاشا نەبووە و ھەرگیز بانگەشەی نازناوێکی لەو شێوەیەی نەکردوە؛ بەڵام ھیچ کام لە سێ جێنشینەکەی دوای خۆی ھاوشێوەی ئەو نەبوون. ئەبوبەکر ھەڵبژاردن و سەرکردایەتیکردنی لەسەر بنەمای شایستەیی بوو.[4][5][6][7]
لە سەردەمی ئەبوبەکردا، خەلافەتەکە بە ڕوونی دابەش نەبووە بەسەر پارێزگاکاندا، ھەرچەندە یەکەی ئیداری زۆری ھەبوو.
لە سەردەمی عومەردا خەلافەتەکە دابەش بوو بەسەر کۆمەڵێک پارێزگادا کە بەم شێوەیە بوون:
عومەر لە وەسیەتنامەکەیدا ڕێنمایی جێنشینەکەی، عوسمانی کردبوو کە بۆ ماوەی ساڵێک دوای مردنی ھیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێکخستنی کارگێڕیدا نەکات، کە دواتر عوسمان وەسیتەکەی پاراست؛ بەڵام دوای تەواوبوونی ماوەکە، میسری کردە یەک پارێزگا و پارێزگایەکی نوێی دروستکرد کە باکووری ئەفریقای لەخۆگرتبوو.
لە سەردەمی خەلیفە عوسماندا خەلافەت بەسەر دوانزە پارێزگادا دابەش بوو، ک ئەمانە بوون:
لە سەردەمی خەلیفە عەلیدا، جگە لە سووریا (کە لە ژێر کۆنترۆڵی موعاویە کوڕی ئەبووسوفیاندا بوو) و میسر (کە لە ساڵانی کۆتایی خەلافەتەکەدا بە دەستی سەربازە یاخیبووەکانی عەمرو کوڕی عاس داگیرکرا)، دە پارێزگاکەی دیکە لە ژێر کۆنتڕۆڵیدا بوون، و ھیچ گۆڕانکارییەکی لە ڕێکخستنی کارگێڕیدا نەکرد.
ماوە | خەلیفە | دەستنووس | پەیوەندی لەگەڵ محەممەد | باوان | خانەوادە یان ھۆز | ڕووداوە دیارەکان |
---|---|---|---|---|---|---|
٨ی حوزەیرانی ٦٣٢ – ٢٢ی ئابی ٦٣٤ | ئەبوبەکر
Al-Siddiq |
|
|
بەنوو تەیم |
| |
٢٣ی ئابی ٦٣٤ – ٣ی تشرینی دووەمی ٦٤٤ | عومەر
Al-Faruq |
|
|
بەنو عادی | ||
11ی تشرینی دووەمی 644 – 20ی حوزەیرانی 656 | عوسمان |
|
|
بەنو ئووممەیە | ||
٢٠ی حوزەیرانی ٦٥٦ – ٢٩ی ژانویەی ٦٦١ | عەلی
Al-Haydar |
|
|
بەنو ھاشم |
|
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.