دەروازە:ئەفریقا
From Wikipedia, the free encyclopedia
پێشەکیئەفریقا، لە دوای ئاسیاوە لە ڕووی گەورەیی و ئاپۆرەوە دووھەمین کیشوەری جیھانە. ئەگەر دوورگە دراوسێیەکانیشی ھەژمار بکەین بە نزیکەی ٣٠٫٢ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، ٦٪ی گشت ڕووبەری زەوین و٢٣٪ی گشت ڕووبەری وشکایییەکانی داپۆشیوە. وڵاتێکی ئەفریقی![]() کۆماری میسری عەرەبی (بە عەرەبی:جمهورية مصر العربية) وڵاتێکی عەرەبییە لە باکووری کیشوەری ئەفریقا. بەشێکی بچووکی میسر لە کیشوەری ئاسیادایە. میسر لە وڵاتە گرنگەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوینە. ناوەندی ئەم وڵاتە شاری قاھیرەیە. گیانلەبەرانی ئەفریقاجوگرافیای ئەفریقا![]() ڕووباری نیل (بە عەرەبی: النیل، بە ئینگلیزی: Nile) ڕووبارێکی گەورەیە لە باکووری خۆرھەڵاتی ئەفریقا کە تەوژمەکەی ڕووەو باکوورە. بە شێوەیەکی گشتی بە درێژترین ڕووباری جیھان دادەنرێت. ٦٨٥٣ کم درێژە. وە ڕووبارێکی نێودەوڵەتیشە لەبەر ئەوەی یانزە وڵات تێیدا پشکدارن، لەوانە: تانزانیا، ئۆگاندا، ڕواندا، بوڕوندی، کۆنگۆ، کینیا، ئیتیۆپیا، ئێریتریا، سوودانی باشوور، سوودان وە میسر. ڕووبارەکە بۆتە شوێنێکی گرنگ بۆ کەرتی کووشتووکاڵی وە داھاتی ساڵانەی ھەیە لە مەبەستی گەشت و گوزاری وێڕای بوونی ھەڕەمەکان لەمیسر وە بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ بەرھەمێنانی کارەبا. نیل دوو زێی گەورەی دەڕژێتە ناو، ئەوانیش نیلی سپی و نیلی شینن. نیلی سپی درێژ ترە لە لقەکەی دیکە و لە ئەفریقای ناوەندی وە ھەڵدەقوڵێ و بەناو تانزانیا، دەریاچەی ڤیکتۆریا، ئووگەندا و سوودانی باشوور دا تێپەڕ دەبێت. نیلی شینیش لە دەریاچەی تانا لە ئێتیۆپیا دەست پێ دەکات و دەڕژێتە ناو سوودان لە باشووری خۆرھەڵاتەوە. ھەردوو زێیەکە لە نزیک خەرتوومی پایتەختی سوودان بەیەک دەگەن. ئاڵاکانی وڵاتانی ئەفریقا
· دەڤەر و شارەکانی ئەفریقاقاھیرە گەورەترین شار و ھەروەھا پایتەختی وڵاتی میسرە کە لە لێوارەی چەمی نیلدا ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتوانی قاھیرە زیاتر لە ١٥ میلیۆنە و ئەمە قاھیرە دەکاتە گەورەترین شاری کیشوەری ئافریقا و گەورەترین شاری جیھانی عەرەبی. وێنەیەک لە ئەفریقاوەمێژووی ئەفریقاپۆلەکانکەسایەتییە ئەفریقییەکان![]() کۆفی عەتا عەنان (بە ئینگلیزی: Kofi Atta Annan؛ لەدایکبووی ٨ی نیسانی ١٩٣٨–مردووی ١٨ی ئابی ٢٠١٨) دیپلۆماتکارێکی غانی بوو. لە ساڵانی ١٩٩٧ تاوەکوو ٢٠٠٦ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو. لە ساڵی ٢٠٠١ بە ھاوبەشی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی پێبەخشرا؛ و سەرۆکی ڕێکخراوە دە ئێلدەرز بووە بۆ ئاشتی و مافی مرۆڤ کە نێلسۆن ماندێلا دامەزرێنەری بوو. لە ساڵی ٢٠١٢ نوێنەری پەیوەندی نێوان لووتکەی عەرەبی و نەتەوە یەکگرتووەکان بووە بۆ چارەسەری کێشەی سوریا. پانۆڕامای ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتدەروازە:ئەفریقا/ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت دەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |