![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/27/Codex_Gigas_devil.jpg/640px-Codex_Gigas_devil.jpg&w=640&q=50)
شەیتان
From Wikipedia, the free encyclopedia
شەیتان (بە عیبری: שטן) لە ئایینە ئیبراھیمییەکاندا بوونێکی نافیزیکییە کە بە بڕوای باوەڕداران خەڵک ھاندەدات بۆ چەواشەکردن و گوناھ کردن.[2] زۆربەی جوولەکەکان باوەڕیان بە بوونی بوونەوەرێکی خراپە و پیس بە ناوی ئەھریمەن نییە و لە ئایینی یەھودایش زۆرجار ئەھریمەن بە میتافۆر دادەنرێت بۆ «حەزی خراپە»یان بوونێکی ژێردەستەی جوولەکایەتییە.[2] لە خاچ پەرستیدا (ھەندێک جار بە لوسیفەریش ناودەبرێت) و ھەروەھا لە ئیسلام شەیتان فریشتەیەکی یاخی یان جنۆکەیەک کە لە ڕابردوودا چاکەکار بووە و جوانی بووە، بەڵام لە دژی خودا ھەستا، ھەرچەندە خودا بە شێوەیەکی کاتی ڕێگەی پێدا کە سەرکردایەتی سوپایەکی جنۆکەکان بکات. لەقورئاندا ئەھریمەن بە ئیبلیسیش ناودەبرێت. و لە قورئان لەشوێنێکدا پێی دەوترێت پەری و لەشوێنێکی تر فریشتە. بەپێی قورئان دوای ئەوەی خودا ئادەمی دروست کرد کە باوکی مرۆڤەکانە، ئەھریمەن ڕەتی کردەوە کڕنۆشی بۆ ببات، و خودای گەورە لە بەھەشت دەری کرد.[3] موسڵمانانیش لەو باوەڕەدان کە مێشکی مرۆڤ پڕ دەکات لە «فریودان» (واتە ئامۆژگاری ئەھریمەنی) بۆ گوناھ کردن. موسڵمانان بەگشتیی ئەھریمەن بە بوونەوەرێکی پیس دەزانن، بەڵام ھەندێکیان بۆچوونی زۆر جیاوازیان لەبارەیەوە ھەیە.[4]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/27/Codex_Gigas_devil.jpg/320px-Codex_Gigas_devil.jpg)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/fa/Gustav_Jaeger_Bileam_Engel.jpg/640px-Gustav_Jaeger_Bileam_Engel.jpg)