عاشوورا
دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەمی ئیسلامی / From Wikipedia, the free encyclopedia
عاشوورا بە دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەم دەگوترێ. ئەم ڕۆژە لە لایەن جولەکە و موسوڵمانانەوە بە گرنگ ئەژمار دەکرێ. لای جولەکە و موسوڵمانانی سونی گرنگی ئەم ڕۆژە لە ساڵیادی ڕزگاربوونی موسای پێغەمبەر بووە لە دەستی فیرعەون.[1] لە لایەن شیعەکانەوە بە ڕۆژی ماتەمینی دادەنرێت و ڕێوشوێنی تایبەتی بۆ دابین دەکرێ. لەم ڕۆژەدا ئیمامی حوسێن کوڕی ئیمامی عەلی (خەلیفەی چوارەم) بە فەرمانی یەزیدی کوڕی معاویەی کوڕی ئەبوسۆفیان لە دوای شەڕێکی خوێناوی لە کەربەلا کوژراوە (شەھید کراوە).[2]