نووسەرێکی ڕووسی بوو (١٨٦٨–١٩٣٦) From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەلێکسی مەکسیمۆڤیچ پێشکۆڤ (٢٨ی ئازاری ١٨٦٨ – ١٨ی حوزەیرانی ١٩٣٦) ناسراو بە مەکسیم گۆرکی، چیرۆکنووس و شانۆنووسی ڕووس بوو. لە سەردەمی ئیمپراتۆری ڕووسیا و سۆڤیەتی چالاکی وێژەیی و کودەتایی بووە. لە ساڵی ١٩١٣ لە ڕووسیا دوور خرایەوە و چوو بۆ دوورگەی کاپری لە وڵاتی ئیتالیا، دواتر لە سەردەمی ستالیندا بەھۆی ھەژاری گەڕایەوە بۆ ڕووسیا و ڕێزێکی زۆری لێ گیرا. پەرتووکەکانی گۆرکی لە بەناوبانگترین پەرتووکەکانی نووسەرانی سۆسیالیستن و گۆرکی خۆی یەکێکە لەو کەسانەی کە ئەدەبی ڕووسیای پێ دەناسرێت.[1][2][3]
مەکسیم گۆرکی | |
---|---|
Алексей Максимович Пешков | |
لەدایکبوون | ١٦ی ئازاری ١٨٦٨ (بەپێی ڕۆژژمێری جولیانی) نیژنی نۆڤگۆرۆد (ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی) |
مەرگ | ١٨ی حوزەیرانی ١٩٣٦ (٦٨ ساڵ ژیاوە) Gorki-10 (یەکێتیی سۆڤیەت) |
گۆڕ | Kremlin Wall Necropolis |
پیشە | نووسەر، شانۆنامەنووس، ڕۆماننووس، شاعیر، ڕای ڕۆژنامەنووس، dramaturge، خوودژیاننامەنووس، ڕۆژنامەوان، diarist، سیاسەتوان، publisher |
شوێنکار | |
کارەکان | My Childhood، The Life of Klim Samgin، Twenty-six Men and a Girl، دایک، قوڵایییەکانی خواروو See Maxim Gorky bibliography |
حیزب | پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا |
ھاوسەر | Yekaterina Peshkova، Maria Andreyeva |
مناڵ | Maxim Peshkov |
خەڵاتەکان | |
واژوو | |
مەکسیم گۆرکی لە ساڵی ١٨٦٨ز، لەدایکبووە و لە تەمەنی یازدە ساڵی بێ دایک و باوک بوو بۆیە داپیرەی ئەرکی بەخێوکردی گرتە ئەستۆ و لە شێوازی باسکردنی چیرۆکەکاندا زۆر نایاب بوو کە بەھۆیەوە بوو بە کەسێکی بەھرەمەند لە دانانی چیرۆکیدا. مردنی داپیرەی زۆر کاری تێکرد بەشێوەیەک ھەوڵیدا خۆی بکوژێت. بۆ ماوەی پێنج ساڵ چەندین جار کاری خۆی گۆڕیوە لە ڕووسیادا کە دواتر کاریگەرییان لەسەر وێژەی ھەبوو.
واتای وشەی گۆرکی بە زمانی ڕووسی واتای «تاڵ» دەدات، نووسەر ئەمەی ھەڵبژاردووە بۆ تاڵی ژیانی خەڵکی ڕووس لەژێر دەسەڵاتی حووکمی قەیسەری و بە ھەردوو چاوی ئەوەی بینیوە لەکاتی ڕێگا دوور و درێژەکانی لەناوی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیدا بۆ دەستکەوتنی کار و کەسابەت، و لە پەرتووکەکانی بەتایبەت لە پەرتووکی دایکدا دیارە.
ھاوڕێی لینین بووە کە لە ساڵی ١٩٠٥ چاوی پێ کەوت. کوڕەکەی بە ناوی مەکسیم بشکۆڤ لە ساڵی ١٩٣٥ز کۆچی دوایی کرد و دوای ساڵێک مەکسیم گۆرکی لە ١٨ی کانونی دووەمی ساڵی ١٩٣٦ لە مۆسکۆ کۆچی دوایی کرد، و گومان دەکرێت کە ژەھرخوارد کرابن. شاری نیژنی نۆڤگراد کە تێیدا لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٣٢ تا ١٩٩٠ بە ناوی «گۆرکی» خۆیەوە ناونرا.
جگە لە چەندین شانۆ و چیرۆک و وتار.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.