نەخۆشیەکی بەرگری دژەخۆییە لە مرۆڤ From Wikipedia, the free encyclopedia
سیستەمیک لووپوس ئەریتێماتێس یان بە کورتی (SLE) یان لووپوس. لووپوس بە لاتینی واتە گورگ و ئەریتێما بە یۆنانی واتە سوور. لە لەشی کەسی تووش بوو بە لووپوس کۆئەندامی بەرگری دەست دەکا بە دروست کردنی ھەندێک مادە دژ بە شانەکانی لەش و دەبێتە ھۆی ناکۆکی ئەوان. لووپوس لە ژناندا ١٠جار زۆرتر لە پیاوان ڕوو دەدات.[1]
لووپوس زۆرتر ھێرش دەباتە سەر دڵ، جومگەکان، پێست، سی، ڕەگەکان، جەرگ، گورچیلەەکان و کۆئەندامی دەمار. پڕۆسەی لووپوس چاوەڕوان نەکراوە واتە جاری وا ھەیە نەخۆشییەکە دەگاتە ئاستێکی بەرز و ھێرش دەکاتە سەر ئەندام و کۆئەندامەکانی لەش و جاری وایە بە تەواوی دا ئەمرکێت و ھیچ ھەواڵی نییە.[2][3]
لووپوس شفای نییە، واتە ھیچ دەرمانێک نییە کە بە تەواوی نەخۆشییەکە بنبڕ بکات. چەندین دەوا ھەن کە بۆ دامرکاندنی کۆئەندامی بەرگری بەکار دەبرێن و نایەڵن کە ھێرش بکاتە سەر شانە خۆییەکان. ئەم دەواگەلە بریتین لە سایکلۆفۆسفاماید، کۆرتیکۆسترۆیید و چەندین دەوای سەرکوتکەری کۆئەندامی بەرگری تر. لووپوس دەتوانێت ببێتە ھۆکاری لەدەستدانی گیان، ئەو دەوا گەلەی بۆ دەرمانی لووپوس بە کار دەھێنرێن، بە تایبەت کۆرتیکۆسترۆیید، دەبنە ھۆی زەرەرمەندی کۆئەندامی سووڕان و لە ئاکامدا جەڵدەی دڵ و شتی وا دەبنە ھۆی گیان لەدەستدانی مرۆڤ.
ھەندێ جار لووپوس لە تەمەنی منداڵیدا دەردەکەوێت، لە نێوان ٣ ھەتا ١٥ ساڵیدا کە کچان ٤جار زۆرتر لە کوڕان تووشی دەبن. لە منداڵاندا نیشانەکانی لووپوس زۆرتر سووربوونی گۆنا و فۆتۆسێنسیڤیتیە.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.