From Wikipedia, the free encyclopedia
پیتزا خۆراکێکی ئیتالیاییە کە پێک ھاتووە لە نانێک کە سەرەکی بە تەماتە، پەنیر و چەند شتی دیکە بەپێی جۆری پیتزاکە (وەکوو: کوارگ، پیاز، زەیتوون، گۆشت، ئەنەناس و ھتد) پڕ دەکرێت و دواتر دەخرێتە ناو فڕن یان تەنوور بۆ برژاندن.[1] لە ئیتالیا لە شوێنە فەرمییەکان وەکوو ڕیستۆرانت پیتزا قاش ناکرێت و بە چنگاڵ و چەقۆ دەخورێت.[2][3] بەڵام لە ناو ماڵ یان شوێنە نافەرمییەکان، بە قاشکراوی و بە دەست دەخورێت. ناوی پیتزا بۆ یەکەم جار لە دەقێکی نووسراو بە زمانی لاتینی ھاتووە کە لە باشووری ئیتالیا دۆزاوەتەوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٠ی زایینی.[4] پیتزا بە شێوەی مۆدێرن لە ناپۆلی داھێنراوە و جۆرە جیاوازەکانی بە جیھاندا بڵاوبووەتەوە و بووە بە یەکێ لە بەناوبانگترین خۆراکەکان.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.