ڕوبع ئەلخالی
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
بیابانی ڕوبع ئەلخالی (بە عەرەبی: الربع الخالي) گەورەترین بیابانی لمی جیھانە، بەشێکە لە بیابانی عەرەبی، کە چوارەم گەورەترین بیابانی جیھانە سێ یەکی باشووری ڕۆژھەڵاتی نیمچە دوورگەی عەرەبی داگیردەکات، ڕوبع ئەلخالی لە ئێستادا لە نێوان چوار وڵاتدا دابەش بووە: سعودییە، یەمەن، عومان و ئیمارات، کە بەشی زۆری بیابانەکە دەکەوێتە ناو خاکی سعودیەوە بە ڕووبەری ٤٣٠ ھەزار کیلۆمەتر دووجا، کە بڕی ٦٧٬٧٪ کۆی تەنە لمییەکانی بیابانەکە لە سعودییە دایە تەپۆلکە لمییەکانی پتر لە ٣٠٠ مەتر بەرزدەبێتەوە و بە بەردەوامی دەجولێن.[1]
ڕوبع ئەلخالی | |
---|---|
بەشێکە لە | ڕۆژھەڵاتی ناوین |
ناو بە زمانی فەرمی | الربع الخالي |
وڵات | میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، عەرەبستانی سعوودی، یەمەن، عومان |
پۆتانی شوێن | |
ڕووبەر | ٦٨٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
یەکەم گەریدەی خۆڕھەڵاتناس کە سەردانی ئەم بیابانەی کردبێت بێرترام تۆماس (١٩٣١) و جۆن فلیپ (١٩٣٢) بوو.
سەرەڕای سەختی و نالەباری ناوچەکە و کەمی چالاکییە مرۆیییەکان، ناوچەکە دەوڵەمەندە بە نەوت و گازی سروشتی و کانزاتیشکدەرەکان، لمی شووشەو وزەی خۆر بۆیە چیتر بە واتای (روبع ئەلخالی)(گەرەکە چۆڵەکە) نایەت ھەروەک بانگیان دەکرد، ناوچەکە ئاوەدانە ئێستا لەگەڵ ناوەند و وێستگەکانی کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانیدا، فڕۆکە و ئۆتۆمبێل بە ئاسمان و زەویی خۆیدا دەسوڕێنەوە و پاشەکەوتی کانزاکانیان پەرتەوازە دەبێت.[2]
بیابانی ڕوبع ئەلخالی لەسەر ھێلی درێژی ٤٥ تا ٥٦ ی ڕۆژھەڵات ھەڵکەوتووە کە نزیکەی ١٢٠٠ کم. ھەروەھا درێژدەبێتەوە لە نزیک ھێلی پانی ١٦ ەوە تاوەکو ٢٣ ی باکوور. ڕووبەرەکەی نزیکەی ٦٤٠ ھەزار کیلۆمەتر دووجایە[3]
بیابانی ڕوبع ئەلخالی بە دەنکە لمییەکان داپۆشراوە، ھەندێکیان جوڵە دەکەن و ھەندێکیشیان جێگیرن، ھەندێک لە لمەکان لە شێوەی پێڵاوی ئەسپین و ھەندێکیشیان لە شێوەی درێژکۆلەیی دان بە شێوەی ڕەگەزی پێک ھاتەکەیان دابەش بوون. ئەم دەنکە لمانە لە خۆرئاوای بیابانەکەوە تەپۆلکەی لمی دروست دەکەن تا بەرزی (١٥٠٠ پێ) و لە ڕۆژھەڵات (٥٠٠ پێ) و لە باشووری ڕۆژئاوای (٢٠٠٠ پێ) لە باکوور (١٥٠٠ پێ).[4]
کەشوھەوای ڕوبع ئەلخالی کەش و ھەوایەکی بیابانی کیشوەرییە کە زۆر زۆر گەرمە و لەزستاندا سەرما و باران زۆر کەمە و خۆڵبارین بەدرێژایی ساڵ ھەڵدەکات و پلەکانی گەرمای گەورەی ھاوین لە ٤٠ بۆ ٥٠ سیلیلیزی و ھەندێک جاریش دەگاتە سەرووی ٦٠ سیلیلیزی و کەمترین پلەی گەرمی تۆمار کرابێت لەزستاندا لە ٧ سیلیلیزییەوە تا سفر بووە.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.