کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام
باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس / From Wikipedia, the free encyclopedia
کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام (بە عەرەبی: كتائب الشهيد عز الدين القسام) بە کورتی کەتیبەکانی قەسام (بە عەرەبی: كتائب القسام) باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسە لە فەلەستین.[1] قەسام بە یەکێک لە دیارترین گرووپەکانی تەوەری بەرگری لە فەلەستین دادەنرێت و ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ عیزەدین قەسام، کە زانا و موجاھیدێکی سووری بووە و لە ساڵی ١٩٣٥، بە دەستی ھێزەکانی بەریتانیا لە دارستانەکانی یەعبوود لە نزیک جەنین کوژرا. دەوترێت کە قەسام ٢٠ بۆ ٥٠ ھەزار ئەندامی ھەیە. سەرکردەی کەتیبەکانی قەسام سەرکردەی محەممەد زەیف و وتەبێژەکەی ئەبوو عوبەیدەیە.[2] ئەم گرووپە لە ساڵی ١٩٨٤، بەناوی موجاھیدانی فەلەستین بەسەرکردایەتیی ئەحمەد یاسین دامەزرا و ئامانجی ئازادکردنی قودس و دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینە.[3]
زانیاریی خێرا کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام, بە عەرەبی: كتائب الشهيد عز الدين القسام ...
کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام | |
---|---|
بە عەرەبی: كتائب الشهيد عز الدين القسام | |
بەشێکە لە | حەماس |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ |
ناو بە زمانی فەرمی | كتائب الشهيد عز الدين القسام |
ناونراوە لەدوای | Izz ad-Din al-Qassam |
دامەزرێنەر | Salah Shehade، Abbas al-Sayyed، Mahmoud al-Mabhouh، Emad Akel، Yahya Ayyash |
وڵات | دەوڵەتی فەلەستین |
ئەندامی | Palestinian Joint Operations Room |
شوێنی بارەگاکان | کەرتی غەززە |
وێبگە | https://alqassam.ps/ |
بە فەرماندەیی | Mohammed Deif، Marwan Issa |
دایخە