From Wikipedia, the free encyclopedia
کەمپی ئاوشڤیتز یان گرتووخانەی ئاوشڤیتز (بە ئەڵمانی: Konzentrationslager Auschwitz؛ ھەروەھا پێی دەوترێت KL Auschwitz یان KZ Auschwitz) کۆکەرەوەیەک بوو کە تێیدا زیاتر لە ٤٠ کەمپی کۆکردنەوە و لەناوبردن بوونی ھەبوو کە لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە بەڕێوەدەبرا لە بەشی داگیرکراوی پۆڵەندا (لە ساڵی ١٩٣٩ لکێندرا بە ئەڵمانیا) لەکاتی جەنگی جیھانیی دووەم و ھۆلۆکۆست. پێکھاتبوو لە ئاوشڤیتزی یەکەم کە کەمپی سەرەکی (ستاملاگەر)ە لە ئەشوینچێم؛ و ئاوشڤیتزی دووەم لە بیرکیناو بوو کە کەمپێکی کۆکردنەوە و لەناوبردن بوو کە ژووری غازی تێدابوو؛ ئاوشڤیتزی سێیەم لە مۆنۆڤیتز کە کەمپێکی کاری کۆمەڵەی کیمیایی ئی.جی فاربێن بوو؛ و دەیان کەمپی لاوەکی دیکە. کەمپەکان بە شوێنێکی سەرەکیی و کۆتا چارەسەر دادەنرا بۆ پرسی جوولەکەکان لەلایەن نازییەکانەوە.
کەمپی ئاوشڤیتز | |
---|---|
بەشێکە لە | Auschwitz-Birkenau State Museum |
دامەزران | ٢٠ی ئایاری ١٩٤٠ |
ناو بە زمانی فەرمی | Konzentrationslager Auschwitz، Obóz Koncentracyjny Auschwitz |
ناونراوە لەدوای | Oświęcim |
بەڕێوەبەر | Rudolf Höss |
وڵات | پۆڵەندا |
دابەشکاریی کارگێڕی | Oświęcim County |
ناوچەی کاتی | UTC+01:00، UTC+02:00 |
پۆتانی شوێن | |
بەشێکە لە کۆمپانیای | SS Main Economic and Administrative Office |
ڕووداوە بەرچاوەکان | liberation |
کۆدی خشتە | camps/0 |
ڕێکەوتی کردنەوە | ٢٠ی ئایاری ١٩٤٠ |
کۆتاییھاتن | ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥ |
باری کەلەپووری | میراتی جیھانیی یوونێسکۆ، immovable monument |
ڕووبەر | ١٩٢ ھەکتار، ١٩١٫٩٧ ھەکتار |
وێبگە | http://www.auschwitz.org/ |
پێوەری کەلەپووری جیھانی | (vi) |
بە فەرماندەیی | Rudolf Höss |
پێڕست | Q59534430 |
Polish cultural heritage register number | A-714/95 z 1995-08-02 |
دوای ئەوەی ئەڵمانیا جەنگی جیھانی دووەمی ھەڵگیرساند بە داگیرکردنی پۆڵەندا لە ئەیلوولی ١٩٣٩، ئێس ئێس (ھێزی تایبەتی ئەمنی نازی) ئاوشڤیتزی یەکەم و سەربازگەی سوپاکەی کردە ئۆردووگای دیلەکانی جەنگ.
گواستنەوەی سەرەتایی زیندانییە سیاسییەکان بۆ ئاوشڤیتز بە نزیکەیی لە پۆلەندییەکان پێکھاتبوو کە سەرەتا کەمپەکە بۆ ئەوان دامەزرا. زۆربەی زیندانییەکان لە دوو ساڵی یەکەمدا پۆڵەندی بوون.
لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٤٠دا تاوانبارە ئەڵمانییەکان ھێنرانە ناو کەمپەکەوە بۆ ئەوەی وەک کادر کاربکەن، بەمەش ناوبانگێکی سادیزمی بە کەمپەکە بەخشی. زیندانییەکان بە سادەترین ھۆکار لێیان دەدرا و ئەشکەنجە دەدران و لە سێدارە دەدران. یەکەم ئۆپراسیۆکانی کوشتن بە غاز بۆ زیندانیانی سۆڤیەت و پۆڵەندی بوو کە لە ئۆردووگای ١١ی ئاوشڤیتزی یەکەم لە دەوروبەری مانگی ئابی ١٩٤١ ڕوویدا.
لە مانگی دواتردا دروستکردنی ئاوشڤیتزی دووەم دەستیپێکرد و لە ساڵی ١٩٤٢ تا کۆتایی ساڵی ١٩٤٤ شەمەندەفەرە بارھەڵگرەکان جوولەکەکانیان لە ھەموو ئەورووپای داگیرکراوی ئەڵمانیاوە دەگواستەوە بۆ ژوورەکانی غاز. لە کۆی یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەس کە ڕەوانەی ئاوشڤیتز کراون، یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەسیان کوژران. ژمارەی قوربانییەکان بریتین لە ٩٦٠ ھەزار جوولەکە (٨٦٥ ھەزاریان لەکاتی گەیشتنیاندا بە غاز کوژراون)، ٧٤ ھەزار پۆڵەندی نەتەوەیی، ٢١ ھەزار دۆم، ١٥ ھەزار دیلی جەنگی سۆڤیەت و نزیکەی ١٥ ھەزار ئەورووپی دیکە. ئەوانەی نەخرانە ژووری غازەوە بھۆی برسێتی، ماندووێتی، نەخۆشی، لەسێدارەدانی تاکەکەسی، یان لێدان گیانیان لەدەستدا. ھەندێکی تر لەکاتی تاقیکردنەوە پزیشکییەکان کوژراون.
بەلایەنی کەمەوە ٨٠٢ زیندانی ھەوڵی ھەڵھاتنیان دا، ١٤٤ زیندانی سەرکەوتوو بوون و لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٤ دوو یەکەی سۆندەرکۆماندۆ کە لەو زیندانییانە پێکھاتبوون کە ژوورەکانی غازیان بەڕێوەدەبرد، ڕاپەڕینێکی شکستخواردوویان دەستپێکردبوو. و تەنیا ٧٨٩ ئەندامی ئێس ئێس (کە لە ١٥٪ زیاتر نەبوون) دوای ھۆلۆکۆست دادگایی کران؛ زۆرێکیان لە سێدارە دران، لەنێویاندا فەرماندەی کەمپەکە، ڕودۆڵف ھوس. بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتایییەکانی کارە قێزەونەکانی ئەڵمانیای نازی شکستی ھاوپەیمانان لەسەر کارکردن بۆ بۆردوومانکردنی کەمپەکە یان ھێڵەکانی ئاسن مشتومڕێکی زۆری لەسەر بوو.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی سوپای سووری سۆڤیەت لە ئاوشڤیتز لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٤٥، لە کۆتایی شەڕەکەدا، ئێس ئێس زۆربەی دانیشتووانی کەمپەکەی نارد بۆ ڕۆژاوا بۆ کەمپەکانی ناو ئەڵمانیا و نەمسا. ھێزەکانی سۆڤیەت لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥ چوونە ناو کەمپەکە، کە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە وەک ڕۆژی جیھانیی یادکردنەوەی ھۆلۆکۆست بەڕێوەدەچێت. لە دەیان ساڵی دوای جەنگ، ڕزگاربووانی وەک پریمۆ لیڤی، ڤیکتۆر فرانکڵ و ئێلی ڤیزل بیرەوەرییان لەسەر ئەزموونەکانیان نووسی و ئۆردووگاکە بووە ھێمایەکی باڵادەستی ھۆلۆکۆست. لە ساڵی ١٩٤٧ پۆڵەندا مۆزەخانەی حکوومی ئاوشڤیتز-بیرکیناوی لە شوێنی ئاوشڤیتزی یەکەم و دووەم دامەزراند و لە ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن یوونێسکۆوە وەک میراتی جیھانیی دەستنیشانکرا.[1] [2] [3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.