گێرترود بێڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
گێرترود بێڵ، گێرترود مارگرێت لوتیانت بێڵ مەدالیای CBE وەرگرتووە لە(١٤ی تەممووز ١٨٦٨–١٢ی تەممووز ١٩٢٦) نووسەرێکی ئینگلیزە، یاریزانی شاخاوی وگەشتکەر بووە، پلەی لە حکومەتی بەریتانی ئەفسەری ڕامیاری بووە، کەسێکی باڵادەست بووە، شارەزایی لەبواری شوێنەواری هەبووە- شوێنەوارناس بووە[2] توانی ڕۆلێکی سەرەکی بگێڕێت لە دروستکردنی ڕامیاری ئیمپڕاتۆرییەتی بەریتانی بە گەڕڕان وە شارەزایی لە نەخشەکێشان دا و بەھۆی تواناو پەیوەندی کردنی لە کاتی گەشتەکانی وە بەشێوەیەکی چڕوپڕی وگەڕانی لە سوریا-پەلەستین ، مێزۆپۆتامیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ھەروەھا نیمچەدوورگەی عەرەبی بە گشتی[3]. شان بەشانی هاوکاری تۆماس ئێدوارد لۆرەنس یارمەتی بنەماڵەی هاشیمییان دا تا بتوانن دەسەڵات لە خاکی میزۆپۆتامیا و بیابانی عەرەبی بەدەست بێنن وە وڵاتانی درووست کراوی بە ناو ئیراق و ئوردن درووست بکەن. ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لەدامەزراندن و یارمەتیدان و بەڕێوەبردنی دەوڵەتی نوێ وهاوچەرخی ئێراق و بە بەکارهێنانی تێڕوانینی بێ وێنەی خۆی لەگەشتەکەیداو وە لە پەیوەندیەکانیدا لەگەڵ سەرۆک هۆزەکانی عەرەب لەسەرتاسەری نیمچە دوورگەی عەرەبی دا وە لە ماوەی ژیانیدا ئاستێکی بەرزو زۆر و بەڕێزو متمانەی هەبووە لەلایەن بەرپرسانی بەریتانیاوە و کەسێکی بەهێزو باڵادەست بووە. ئەو ئافرەتە ئاوا پێناسە کراوە" بە یەکێک لە نوێنەرەکانی دەسەڵاتی خاوەنشکۆی دادەنرێت کە لەلایەن عەرەبەکانەوە یادی دەکرێتەوە لەگەڵ هەر کاریگەر هاوشێوەی سۆز"[4] گێرترود و «لۆرانسی عەرەب» پێکەوە ھەردوو وڵاتی ئوردن و ئێراقی ئێستایان دروست کردووە.
Gertrude Bell | |
---|---|
لەدایکبوون | Gertrude Margaret Lowthian Bell (1868-07-14) 14ی تەممووزی 1868 Washington New Hall, County Durham, England |
مەرگ | ١٢ی تەممووزی ١٩٢٦(١٩٢٦-٠٧-١٢) (٥٧ ساڵ ژیاوە) Baghdad, Mandatory Iraq |
نەتەوە | British |
پەروەردە | Lady Margaret Hall, Oxford |
پیشە | Traveller, political officer |
سەردەم | Victorian, Edwardian – 1900s |
ناسراوە بە | Writer, traveller, political officer, archaeologist, explorer, cartographer in Syria-Palestine, Mesopotamia, Asia Minor, and Arabia |
باوان(ەکان) | Sir Hugh BellMary Bell (née Shield)[kurdish-alpha 1][1] |