یەکێک لە پارێزگاکانی باشووری کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia
پارێزگای نەینەوا یان مووسڵ (بە عەرەبی: محافظة نينوى، سوریانی: ܗܘܦܪܟܝܐ ܢܝܢܘܐ) یەکێک لە پارێزگاکانی عێراقە کە کەوتۆتە باکووری ڕۆژئاوای عێراق. نیوەی دانیشتوانی ئەم پارێزگایە دەکەوێتە شاری مووسڵەوە و نیوەکەی تری دەکەونە شارۆچکە و شارەدێ و گوندەکانی دەورووبەری. [2] پێش ساڵی ١٩٧٦ ناوی پارێزگای مووسڵ بوو وە پارێزگای دھۆک جیابووەوە لێی ناوەکەی گۆڕا بە پارێزگای نەینەوا، گەورەترین شارۆچکەی پارێزگای نەینەوا شارۆچکەی تەلەعفەرە.[3]
پارێزگای نەینەوا | |
---|---|
ܗܘܦܪܟܝܐ ܢܝܢܘܐ - Nineveh Governorate - محافظة نينوى | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
ژمارەی ناحیە | ٢٨ |
ژمارەی ئەندام پەڕلەمان | ٣١ |
پایتەخت | مووسڵ |
دەسەڵات | |
• پارێزگار | نەجم جبوری |
• ئەنجومەنی پارێزگا | سیدۆ چەتۆ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٣٧٬٣٢٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤٬٤١٠ میلی چوارگۆشە) |
• ئاو | ١٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٠ میلی چوارگۆشە) ١% |
بەرزترین بەرزایی | ٢٣٧ مەتر (٧٧٨ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨) | |
• سەرجەم | ٣٬٧٢٩٬٩٩٨ |
• چڕی | ٩٦٫٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٥١ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | مووسڵاوی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کورمانجی و سۆرانی)، تورکمانی، عەرەبی، سوریانی |
• ئایین | ئیسلام (سوننە و شیعە)، مەسیحی، یارسان و ئێزیدی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠،٧٥٨[1] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
وێبگە | [/https://ninava.gov.iq] |
نەینەوا لە ساڵی ٦٠٠٠پێش زایندا دروستکراوە و لە ساڵی ٣٠٠٠پێش زایندا بووەتە مەڵبەندێکی گرنگی ئایینی بۆ پەرستنی خوای ئەکەدییەکان کە عەشتار بووە. لە بەڵگەنامەکانی گریکدا کە بەزمانی ھەلەنسکی نووسراوە ئاماژە بەوەدەدات کە نەینەوا لە لایەن نینوسەوە دروستکراوە، نەینەوا لەسەردەمی پاشا شەمشی ئەدادی یەکەمی ئاشوورییەکاندا وەک ناوەندێک بۆ پەرستنی خوداوەندی عەشتار بەکارھاتووە و وە بووەتە بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتی ئاشووری و ژمارەی دانیشتووانی بە ٣٣٠٠٠ کەس خەمڵاندووە، بەڵام لە کۆتایی دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتی ئاشووریدا بە ١٢٠٠٠٠ کەس خەمڵێنراوە و لە ڕۆژگارەوە ھەر شارێکی گەورە بووە.
دواتر پاشاکانی ئاشووری یەک لە دوای یەک، وەک شەلمەنسەری سێیەم، ئەدادنیراری سێیەم، تیگلات فیلەسەری سێیەم، شەلمەنسەری پێنجەم و سارگۆنی دووەم، بەردەوام بوون لە فراوانکردنی شارەکە. لە دەوروبەری ساڵی ٧٠٠ پێش زایین، شا سەنحاریب نەینەوای کردە پایتەختی نوێی ئاشوور. کاری بیناسازی بێ ئەندازە ئەنجامدرا و نەینەوا لە قەبارە و گرنگیدا بابل و کەلھو و ئەشووری گرتەوە و بووەتە گەورەترین شاری جیھان.[7]
تەپۆڵکەی کویونجیک لە مووسڵ شوێنی کۆشکەکانی پاشا سەنحاریب و جێنشینەکانی ئیسارحاددۆن، ئاشووربانیپاڵ، (کە کتێبخانەی ئەشوربانیپاڵیان دامەزراند)، عاشورئیتیل ئیلانی، سین شومولیشیر و سینشار ئیشکونە. ئیمپراتۆریەتی ئاشوور لە ساڵی ٦٢٦ پێش زایین دەستی بە ھەڵوەشاندنەوەی کرد، بەھۆی دە ساڵ شەڕی ناوخۆیی دڕندانە، ئیمپراتۆریەتی ئاشووری بە شێوەیەکی بەرچاو لاوازی کرد. ئیمپراتۆریەتی ئاشوور لە ساڵی ٦١٦ پێش زایین لەلایەن ھاوپەیمانییەکی بەرفراوانی ژێردەستەکانی پێشوویەوە ھێرش کرایە سەری، دیارترینیان بابلییەکانیان لە باشووری مێزۆپۆتامیا، لەگەڵ مادەکان، فارسەکان، کلدانییەکان، سەکاکان، کیمێری و ساگارتییەکان. نەینەوا دوای گەمارۆدان و شەڕێکی تاڵ ماڵ بە ماڵ لە ساڵی ٦١٢ پێش زایین لە سەردەمی (سین شار ئیشکون) کە لە کاتی بەرگریکردن لە پایتەختەکەی کوژرا. جێنشینی ئەو، عاشور ئوبەلیتی دووەم، شەڕی دەرچوونی لە نەینەوا کرد و پایتەختێکی نوێی ئاشووری لە حەڕان (ئێستا لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا) پێکھێنا.
مووسڵ(ئەو کات شارۆچکەی مەپسیلەی ئاشووری بوو، کە لەلایەن دانیشتوانی پێشووەوە لە وێرانەکانی پایتەختی پێشوویانەوە دامەزرا) دواتر شوێنی نەینەوا گرتەوە وەک سەری پردی دیجلەی ئەو ڕێگایەی کە ئاشوور و ئەنادۆڵ بە ئیمپراتۆریەتی ماد کە تەمەنی کورتخایەن و ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی دوایی بەستەوە ( ٥٤٦-٣٣٢ پێش زایین)، کە بەشێک بوو لە پارێزگای جیۆپۆلەتیکی ئاشوورا(ئاثوور)، کە ناوچەکە و ئاشوور بە گشتی بووژانەوەیەکی بەرچاوی ئابووری بەخۆیەوە بینی.[8][9]
مووسڵ دوای فەتحەکانی ئەسکەندەری مەزن لە ساڵی ٣٣٢ پێش زایین بوو بە بەشێک لە #ڕەوانەکەر ئیمپراتۆریەتیی سلووکی. لە کاتێکدا کە لە سەردەمی ھێلینیستییەوە کەمێک لەبارەی شارەکەوە دەزانرێت، بەڵام پێدەچێت مووسڵ سەر بە ساتراپی سیلۆسیەکانی سوریا بووبێت، کە زاراوەیەکی یۆنانییە بۆ ئاشوور("سوریا" لە بنەڕەتدا بە واتای ئاشوور دێت نەک نەتەوەی مۆدێرن لە سووریا)، کە ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی لە نزیکەی ١٥٠ ساڵ داگیری کرد.[10]
مووسڵ لەگەڵ سەرھەڵدانی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی لە ساڵی ٢٢٥ دەستی گۆڕی و بوو بە بەشێک لە پارێزگای ئاسۆریستانی ساسانی. ئایینی مەسیحی ھەر لە سەدەی یەکەمەوە لەناو خەڵکی ڕەسەنی ئاشووری مووسڵدا ھەبووە، ھەرچەندە ئایینی کۆنی میزۆپۆتامیا تا سەدەی چوارەم بەھێز ماوەتەوە. لە سەدەی شەشەمدا بووە شوێنی ئەسقەفەکانی کەنیسەی ئاشووری ڕۆژھەڵات.[11]
نەینەوا دوای ئەوەی مادەکان کۆتاییان بە حوکمی ئاشوورییەکان ھێنا، دوای مادەکان کەوتە ژێر دەستی ساسانییەکان بۆ چەندەھا سەدە، کە ھەژارییەکی زۆری تیادا بڵاو بووەوە و وە لە ناسنامە ئاشوورییەکەی داماڵرا، دوای ڕووخاندنی نەینەوای ئاشووری دانیشتوانەکەی چوونە بەشەکەی ئەوبەری ڕووباری دیجلە کە شوێنێکی مەحکەم تر بوو وە بەرزتر بوو وە بە ڕووباری یجلە دەورەدرابوو.
ڕزگارکردنی(فتح) مووسڵ لە سەردەمی عومەر کوڕی خەتتابدا بوو بە سەرکردایەتی (ربعی بن الأفکل) بوو کە ئەوکات ەژێر دەسەڵاتی ساسانییەکاندا بوو. عەرەبەکان ناویان نا مووسڵ واتا گەیاندن، لەنێوان شام و خۆرستان پاش فەتحی ئیسلامی. وەعەرەبەکان پێیان دەووت حەدبا بەھۆی ئەوەی منارەی مزگەوتی گەورەوە کە لە منارەکەدا چرای تیابوو بۆ ڕووناک کردنەوە. وە بە ناوی دایکی دوو بەھارە ناویان دەبرد لە بەرئەوەی لە بەھار و پایزدا دەشت و دەر بە تەواوەتی سەوز دەبن.
لە کۆتایی سەدەی نۆیەمدا بنەماڵە تورکەکان ئیسحاقی کوڕی کونداج و محەممەدی کوڕی دەستیان بەسەر مووسڵدا گرت، بەڵام لە ساڵی ٨٩٣ مووسڵ جارێکی دیکە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی خەلافەتی عەباسی. لە سەرەتای سەدەی ١٠دا مووسڵ کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی حەمدانی. لە مووسڵەوە حەمدانیدەکان، لە سەردەمی عەبدوڵڵای کوڕی حەمدان و کوڕەکەی ناسر ئەلدەولە بۆ چەند دەیەیەک دەسەڵاتی خۆیان بەسەر میزۆپۆتامیای سەرەوەدا فراوانتر کرد، سەرەتا وەک پارێزگاری عەباسییەکان و دواتر وەک فەرمانڕەوای سەربەخۆ. دوای سەدەیەک لەلایەن دەوڵەتی عوقەیلی جێگەیان گرتنەوە.[12]
مووسڵ لە سەدەی یازدەھەمدا لەلایەن دەوڵەتی سەلجووقیەوە داگیرکرا. دوای ماوەیەک لە ژێر ئەتابەگی نیمچە سەربەخۆی وەک (مەودود)، لە ساڵی ١١٢٧ بوو بە ناوەندی دەسەڵاتی دەوڵەتی زەنگی.
سەڵاحەددینی ئەییووبی لە ساڵی ١١٨٢دا شاری مووسڵی گەمارۆدا بەبێ سەرکەوتن دوای ئەوەی لە ساڵی ١١٨٣دا حەلەبی داگیرکرد و کۆتایی بە دەوڵەتی زەنگی لە سووریا ھێنا، سەلاحەدین دوایین ھێرشی بۆ سەر مووسڵ لە کۆتاییەکانی ساڵی ١١٨٥دا ئەنجامدا، بە ھیوای سەرکەوتنێکی ئاسان بەسەر (مەسعوودی ئەمیری زەنگی)، بەڵام شکستی ھێنا بەھۆی بەرخۆدانی توندی چاوەڕواننەکراوی شارەکە و نەخۆشییەکی سەخت کە بووە ھۆی ئەوەی سەلاحەدین بکشێتەوە بۆ حەڕان. لەسەر ھاندانی عەباسیەکان، (سەلاحەدین و مەسعود) لە مانگی ئازاری ساڵی ١١٨٦دا دانوستانیان لەسەر پەیماننامەیەک کرد کە زەنگیەکانی کۆنترۆڵی مووسڵ بکەن، بەڵام لەژێر پابەندبووندا کە پشتگیری سەربازی بۆ ئەیوبیەکان دابین بکەن کاتێک داوای لێکرا.[13] شارەکە لە ژێر کۆنترۆڵی زەنگیەکاندا مایەوە، تا (بەدرئەلدین لوءلوء) لە ساڵی ١٢٣٤ تا ١٢٥٩ دەستی بەسەردا گرت.
لە قۆناغەکانی کۆتایی ھێرشی مەغۆلەکان بۆ سەر فارس و مێزۆپۆتامیا، لە ساڵی ١٢٥٨، لە کاتێکدا تەمەنی نزیکەی ٨٠ ساڵ بوو، (بەدرئەلدین لوءلوء) بە شێوەیەکی شەخسیی چووە مەراغە بۆ ئەوەی ملکەچی خۆی پێشکەش بە داگیرکەری مەغۆلەکان ھۆلاکۆ خان بکات.[14] کوڕەکەی بەدرئەلدین لە ھەنگاوەکانی باوکیدا بەردەوام بوو، بەڵام دوای شکستی مەغۆلەکان لە شەڕی عەین جالووت (١٢٦٠) بەرامبەر (مەملوکەکان)، لایەنگری ئەم دووەمیان کرد و دژی مەغۆلەکان ڕاپەڕین. پاشان ھۆلاکۆ خان بۆ ماوەی نۆ مانگ گەمارۆی شاری مووسڵی دا، و لە ساڵی ١٢٦٢دا وێرانی کرد.[15] دواتر مووسڵ ھەندێک گرنگی وەرگرتەوە بەڵام ھەرگیز شکۆمەندی سەرەتایی خۆی نەگەڕاندەوە. لەو کاتەوە مووسڵ لەلایەن ئیلخاناتی مەغۆل و سوڵتانی جەلایریدەوە حوکمڕانی کرا و لە وێرانکارییەکانی #ڕەوانەکەر تەیمووری لەنگ ڕزگاری بوو.
قەرەقۆینلۆ دەستیان گرت بەسەر ناوچەکەدا، ھۆزێکی تورکمان کە لە ساڵی ١٣٧٥ی زایینی وڵاتەکەیان دامەزراند، و فەرمانڕەوایی ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ و ئازەربایجان و قەفقاز و ھەندێک ناوچەی ئێران و عێراقیان کرد، لە نێوان ساڵانی ١٣٨٠ی زایینی تا ١٤٦٩ ی زایینی.[16][17][18]
ئاق قۆینلۆ دەستیان گرت بەسەر ناوچەکەدا، ھۆزێکی تورکمان و لە «خێڵی بێندەر»ن لە نێوان ساڵانی ١٤٦٧ - ١٥٠٢ی زایینی لە ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ و ئازەربایجان و فارس و عێراق و ئەفغانستان و تورکستان فەرمانڕەواییان کردووە. و لە ساڵی ١٤٦٩ی زایینی توانی وڵاتی قەرەقۆینلۆ لەناو ببات.[19]
لە ساڵی ١٥٠٩دا شاری مووسڵ و ناوچەکە لەلایەن سەفەوییەکانەوە داگیرکرا و بووە بەشێک لە فەرمانڕەواییان. یەکێک بوو لە گەورەترین ئیمپراتۆرییەتەکانی ئێران دوای لەشکرکێشی عەرەبەکان کە لەلایەن بنەماڵەی سەفەوییەکانەوە لە ساڵی ١٥٠١ تا ١٧٣٦ حوکمڕانی کرا.[20][21][22][23]
دوای ئەوەی لە ساڵی ١٥١٧ بە ھێرشی ناڕێک دەستی پێکرد لە ساڵی ١٥٣٨ کۆتایی پێھات، کاتێک سوڵتان سولەیمان قانوونی مووسڵی زیاد کرد بۆ ئیمپراتۆریەتەکەی بە گرتنی لە دەستی ڕکابەرە سەرەکییەکەی کە شانشینی سەفەوی بوو.[24]
مێزۆپۆتامیا لە ساڵی ١٥٥٥ لە لایەن ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بە ڕێکەوتننامەی ئاماسیە دەستی کەوتبوو، بەڵام تا گرێبەستی زەھاب لە ساڵی ١٦٣٩ کۆنترۆڵی عوسمانی بەسەر میزۆپۆتامیادا یەکلاکەرەوە نەبوو.[25] دوای ڕێکەوتننامەی ئاماسیە، سەفەوییەکان جارێکی دیکە زۆربەی ناوچەی میزۆپۆتامیایان گرتەوە لە سەردەمی شا عەباسی یەکەم (١٥٨٨-١٦٢٩). لە نێو ئەو والی سەفەوییە تازە دامەزراوانەی میزۆپۆتامیا لەو ساڵانەدا (قاسم سوڵتان ئەفشار) بوو کە لە ساڵی ١٦٢٢ دا کرا بە والی مووسڵ.[26] پاشان لەگەڵ داگیرکردنەوەی بەغدا(١٦٣٨) لیوای مووسڵ بوو بە ویلایەتێکی سەربەخۆ.[27]
سەرەڕای ئەوەی کە بەشێک بوو لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، بەڵام لە ماوەی چوار سەدەی دەسەڵاتی عوسمانیدا مووسڵ بە "سەربەخۆترین قەزا" دادەنرا لەناو ڕۆژھەڵاتی ناویندا، ئەمەش بە پەیڕەوکردنی مۆدێلی ڕۆمانی حوکمڕانی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کەسایەتییە دیارەکانی ناوخۆوە.[28]
لە سەرەتای سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، مووسڵ ویلایەت بووە، بەڵام دواتر پێگەکەی لەدەستدا و بووە لیوا، ماوەیەک سەر بە ئەیالەتی وان بووە و دواتر بەستراوەتەوە بە ئەیالەتی بەغداوە. دواتر لە ساڵی(١٨٧٨)دا بووەوە بە ویلایەت(ویلایەتی مووسڵ). بە درێژایی ئەم ماوەیە وەک لیوا یان ویلایەت لە چەندین یەکەی کارگێڕی پێکھاتبوو.
ڕەوشی کارگێڕی مووسڵ لەم سەردەمەدا بەپێی گۆڕانکاری لە جێکەوتی کارگێڕی و ڕووبەرەکەی. لە لیوای ئەیالەتی وانەوە بۆ لیوای ئەیالەتی بەغدا، لە لیوای ویلایەتی بەغداوە بۆ لیوای ویلایەتی مووسڵ. ژمارەی قەزاکانی کەمی کردووە و لە بری ئەوە ژمارەی ناحیەکانی زیادی کردووە.
جگە لە قەزای زاخۆ کە سەر بە لیوای مێردینی ئەیالەتی کوردستان بووە، ھەموو یەکە کارگێڕییەکانی لیوای مووسڵ تاکۆتایی ئەم قۆناغە(١٨٦٥ز) سەر بە ئەیالەتی وان بوو. لیوای مووسڵ لەم قۆناغەدا لە (١١) قەزا پێکھاتبوو کە فرە ناوەند بوو. سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە.
ژ | ناوی قەزا | یەکەی کارگێڕی |
---|---|---|
١ | قەزای مووسڵ | شەبەک، باجوان، بووت، مەقلوب، کیکان، قایدی، دەنادی، مەندان، حەمام عەلی، ھۆزی جبوور، ھۆزی ئەبوسڵێمان، ھۆزی حەدید، ھۆزی گەرگەری |
٢ | قەزای شێخان | سەرکەند |
٣ | قەزای دھۆک | - |
٤ | قەزای تەلەعفەر | - |
٥ | قەزای شنگال | - |
٦ | قەزای ئاکرێ | ئالگز، شۆش، خازی، ھۆزی ژەرگری |
٧ | ھۆزی ھەرکیان | - |
٨ | قەزای زێبار | ھۆزەکانی(زێباری، سورچی، شێروانی، برادۆست و گەردی) |
٩ | قەزای مزووری | ئەرگۆش، شەرفان، دەرشیڤی، شەمکان، بەنانی |
١٠ | قەزای ئامێدی | سەبنە، نھێلی، بەنیکاوە، دەلکانی، ھۆزی نێروەیی، ھۆزی بەرواری ژووری، ھۆزی بەرواری ژێری |
١١ | قەزای داودیە | ئالموس، کەلەموس، ئارزشخو، شیلازا، گلالونی، ھۆزی دۆسکی |
ژ | ناوی قەزا | ناوەندەکەی |
---|---|---|
١ | قەزای مووسڵ | مووسڵ |
٢ | قەزای ئامێدی | ئامێدی |
٣ | قەزای داودیە | مانگێشک |
٤ | قەزای ئاکرێ | ئاکرێ |
٥ | قەزای زێبار | بلێ |
٦ | قەزای زاخۆ | زاخۆ |
٧ | ھۆزی ھەرکی | - |
٨ | ھۆزی ئەتروش | - |
٨ | ھۆزی مزوری و مزوری بالا | - |
قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:
ژ | ناوی قەزا | ناوەندەکەی |
---|---|---|
١ | قەزای مووسڵ | مووسڵ |
٢ | قەزای زاخۆ | زاخۆ |
٣ | قەزای ئامێدی | ئامێدی |
٤ | قەزای ئاکرێ | ئاکرێ |
٥ | قەزای تەلەعفەر | تەلەعفەر |
٦ | قەزای زێبار | بلێ |
٧ | قەزای ئەلقوش | ئەلقۆش |
٨ | قەزای مزووری | ئەترویش |
٩ | قەزای شنگال | شنگال |
١٠ | قەزای عەشایری سەبعە | بەردەڕەش |
١١ | قەزای داودیە | مانگێشک |
١٢ | قەزای دھۆک | دھۆک |
ژ | قەزا | ناحیە |
---|---|---|
١ | قەزای مووسڵ | ناحیەی ئەلقۆش |
ناحیەی تلکێف | ||
ناحیەی باشیک | ||
٢ | قەزای ئامێدی | ناحیەی داودیە |
ناحیەی بەرواری باڵا | ||
ناحیەی بەرواری ژێری | ||
ناحیەی ڕێکان | ||
ناحیەی نێروێ | ||
٣ | قەزای زاخۆ | ناحیەی ناوەندی قەزای زاخۆ |
٤ | قەزای ئاکرێ | ناحیەی ناوەندی قەزای ئاکرێ |
ناحیەی زێبار | ||
٥ | قەزای دھۆک | ناحیەی ناوەندی قەزای دھۆک |
ناحیەی مزووری | ||
ساڵی ١٩٠٧ | ساڵی ١٩١٢ | ||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ژ | قەزا | ناوەندی قەزا | ناحیە | ژ | قەزا | ناوەندی قەزا | ناحیە | ژ.گوند | ژ | قەزا | ناوەندی قەزا | ناحیە | ژ.گوند |
١ | مووسڵ | مووسڵ | قەزای شێخان | ١ | مووسڵ | مووسڵ | گوندەکانی ڕۆژھەڵات | ٢٩٠ | ٤ | ئامێدی | ئامێدی | ناوەند | ٤٣ |
عەشایری سەبعە | گوندەکانی ڕۆژاوا | ٧٠ | بەرواری باڵا | ٦١ | |||||||||
٢ | ئامێدی | ئامێدی | بەرواری باڵا | شێخان | ٦٨ | بەرواری ژێری | ٣٥ | ||||||
بەرواری ژێری | شێخان | ٧٨ | ڕێکان | ٥٧ | |||||||||
ڕێکان | ھۆبەی شەرگات | ٥٦ | نێروێ | ٣٥ | |||||||||
نێروێ | ھۆبەی زوممار | ٤٠ | داودیە | ١٣٥ | |||||||||
٣ | زاخۆ | زاخۆ | سلێڤانی | ٢ | ئاکرێ | ئاکرێ | ناوەند | ٨٧ | ٥ | زاخۆ | زاخۆ | سلێڤانی | ١٠٩ |
سندی گلی | سورچی | ٤٥ | سندی گلی | ٧٢ | |||||||||
٤ | دھۆک | دھۆک | مزووری | زێبار | ٧٢ | ٦ | شنگال | شنگال | شنگال | ٤٢ | |||
٥ | شنگال | شنگال | تەلەعفەر | ٣ | دھۆک | دھۆک | ناوەند | ٩٩ | تەلەعفەر | ٧ | |||
٦ | ئاکرێ | ئاکرێ | زێبار | مزووری | ١١٦ | کۆی گشتی گوندەکان | ١٦١٧ | ||||||
یەکێک لە ئەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی لەدەست دا، لەوانە ویلایەتی بەسڕە، ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی مووسڵ، ئینگلیزەکان لە ماوەی ئەو جەنگەدا توانیان خاکی ئەم ویلایەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا کۆیان بکەنەوە و حکومەتێک دابمەزرێنن. ھەرچەندە داھاتووی ویلایەتی مووسڵ تا (١٩٢٥) بە ھەڵواسراوی مایەوە، بەڵام حکوومەتی بەغدا مامەڵەی ئەو ویلایەتەی ھاوشێوەی دوو ویلایەتەکەی تری دەکرد. حکومەتی تازە پێکھێنراو ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عێراق، یەکە کارگێڕییەکانی لیوای مووسڵ وەک پێشووی خۆی بوو بە دەستکارییەکی کەمەوە. ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵەی نەتەوەکان تایبەت بە کێشەی ویلایەتی مووسڵ بۆ بەرژەوەندی دەوڵەتی عێراق یەکلابووەوە.
ژ | قەزا | ناحیە | ژ | قەزا | ناحیە |
---|---|---|---|---|---|
١ | مووسڵ | ناحیەی شێخان | ٤ | قەزای دھۆک | ناحیەی مزووری |
ناحیەی عەشایری سەبعە | ٥ | ئامێدی | ناحیەی نێروێ و ڕێکان | ||
٢ | ئاکرێ | ناحیەی سورچی | ناحیەی بەرواری باڵا | ||
ناحیەی زێبار | ناحیەی دۆسکی | ||||
٢ | زاخۆ | ناحیەی سندی | ٦ | شنگال | - |
ناحیەی گلی | ٧ | تەلەعفەر | - | ||
کۆی گشتی | (٧) قەزا و (١٠) ناحیە | ||||
ژ | قەزا | ناحیە | ژ | قەزا | ناحیە |
---|---|---|---|---|---|
١ | مووسڵ | ناحیەی شورە | ٤ | قەزای زاخۆ | ناحیەی سلیڤانی |
ناحیەی قەرەقۆش | ناحیەی گلی | ||||
ناحیەی شەرقات | ناحیەی سندی | ||||
ناحیەی حومێدات | ٥ | قەزای دھۆک | ناحیەی ناوەندی قەزای دھۆک | ||
ناحیەی تلکێف | ناحیەی دۆسکی | ||||
٢ | قەزای ئامیدی | ناحیەی ناوەندی قەزای ئامێدی | ناحیەی مزووری | ||
ناحیەی نێروێ و ڕێکان | ٦ | قەزای ئاکرێ | ناحیەی سورچی | ||
ناحیەی بەرواری باڵا | ناحیەی عەشایری سەبعە | ||||
٣ | قەزای زێبار | ناحیەی نەھلە | ٧ | قەزای شنگال | ناحیەی ناوەندی قەزای شنگال |
ناحیەی بارزان | ناحیەی سنونێ | ||||
ناحیەی مزووری باڵا | ٨ | قەزای شێخان | ناحیەی ئەلقۆش | ||
٩ | قەزای تەلەعفەر | ناحیەی زوممار | کۆی گشتی | (٨) قەزا و (٢٣) ناحیە | |
ژ | قەزا | ناحیە | ناوەند | ڕووبەر/کم٢ |
---|---|---|---|---|
١ | مووسڵ | ناحیەی شورە | شورە | ٢٢٠٢ |
ناحیەی شەرقات | شەرقات | ١٧٢٢ | ||
ناحیەی حەمدانیە | بەرتڵە | ١٣٨٣ | ||
ناحیەی تلکێف | تلکێف | ٩٧٣ | ||
ناحیەی حومێدات | بادووش | ١٧٧١ | ||
کۆی قەزا | - | ٨٠٥١ | ||
٢ | ئامێدی | ناوەندی قەزا | ئامێدی | ١٤١٣ |
ناحیەی نێروێ و ڕێکان | بێبو | ٩٢٥ | ||
ناحیەی بەرواری باڵا | کانی ماسێ | ٧١٣ | ||
کۆی قەزا | - | ٣٠٥١ | ||
٣ | زاخۆ | ناحیەی سلێڤانی | باتیل | ١٠٤٧ |
ناحیەی سندی | شەرانش | ٥٤٧ | ||
ناحیەی گلی | باتیفا | ٥٧٤ | ||
کۆی قەزا | - | ٢١٦٧ | ||
٤ | دھۆک | ناحیەی ناوەند | دھۆک | ١٠٢٣ |
ناحیەی دۆسکی | مانگێشک | ٥٥٩ | ||
ناحیەی مزووری | ئەترویش | ٥٨٤ | ||
کۆی قەزا | - | ٢١٦٦ | ||
٥ | ئاکرێ | ناحیەی سورچی | ئاکرێ | ١٠٨٧ |
ناحیەی عەسایری سەبعە | بەردەڕەش | ١٠٢٧ | ||
ناحیەی پیرەکەپرا | بیرەکەپرا | ١٠٤٣ | ||
کۆی قەزا | - | ٣١٥٧ | ||
٦ | شنگال | ناحیەی ناوەند | شنگال | ٣١٦٧ |
ناحیەی شیمال | کەرسی | ١٧٦١ | ||
کۆی قەزا | - | ٤٩٢٨ | ||
٧ | شێخان | ناحیەی ناوەند | شێخان | ١٠٢٧ |
ناحیەی ئەلقۆش | ئەلقۆش | ٤٨٦ | ||
کۆی قەزا | - | ١٥١٣ | ||
٨ | تەلەعفەر | ناحیەی ئاڤگەنی(عەیاضیة) | ئاڤگەنی | ٢٧٧٦ |
ناحیەی زوممار | زوممار | ١٩٦٠ | ||
کۆی قەزا | - | ٤٧٣٦ | ||
٩ | بادییەی جەزیرە | - | خەزەر | ٢٣٤٥٧ |
کۆی گشتی | (٢١) ناحیە | - | ٥٣٢٢٧ | |
لە پێناو تازەکردنەوەی تۆماری پارچە زەوییەکان دەوڵەتی عێراق لە ساڵی (١٩٣٨)دا یاسای یەکلاکردنەوەی مافی زەوییەکان ژمارە(٢٩)ی دەرکرد، ئەم یاسایە لە ساڵی چلەکاندا چووە قۆناغی جێبەجێکردنەوە دەیان ساڵی خایاند. بەھۆی بارودۆخی سیاسییەوە ئەم یاسایە لە ھەندێک شوێنی وڵاتدا دواکەوتنی بەخۆیەوە بینی بەڵام یاسایەکی گرنگ بوو بۆ دیاریکردنی سنووری یەکە کارگێڕییەکانی وڵات.
ژ | قەزا | ناحیە | ناوەند | ژ.کەرت |
---|---|---|---|---|
١ | مووسڵ | ناحیەی باشیک | بەعشیقە | ٦٣ |
ناحیەی حەمدانیە | قەرەقوش | ١٦٣ | ||
ناحیەی تلکێف | تلکێف | ١٠٧ | ||
کۆی قەزا | - | ٣٣٣ | ||
٢ | ئامێدی | ناوەندی قەزا | ئامێدی | ٤٥ |
ناحیەی نێروێ و ڕێکان | بێبو | ٥٥ | ||
ناحیەی بەرواری باڵا | کانی ماسێ | ٧٩ | ||
ناحیەی سەرسەنگ | سەرسەنگ | ١٢٣ | ||
کۆی قەزا | - | ٣٠٢ | ||
٣ | زاخۆ | ناحیەی سلێڤانی | باتیل | ٩٩ |
ناحیەی سندی | شەرانش | ٦٩ | ||
ناحیەی گلی | باتیفا | ٦٤ | ||
کۆی قەزا | - | ٢٣٢ | ||
٤ | دھۆک | ناحیەی سێمێل | سێمێل | ١٢٠ |
ناحیەی دۆسکی | مانگێشک | ٧٣ | ||
کۆی قەزا | - | ١٩٣ | ||
٥ | ئاکرێ | ناحیەی سورچی | ئاکرێ | ١٣٨ |
ناحیەی عەسایری سەبعە | بەردەڕەش | ٩٠ | ||
ناحیەی نەھلە | دینارتێ | ٩٥ | ||
کۆی قەزا | - | ٣٢٣ | ||
٦ | شنگال | ناحیەی ناوەند | شنگال | ٨٥ |
ناحیەی شیمال | کەرسی | ٤٧ | ||
کۆی قەزا | - | ١٣٢ | ||
٧ | شێخان | ناحیەی ناوەند | شێخان | ١٠٧ |
ناحیەی ئەلقۆش | ئەلقۆش | ٧٣ | ||
ناحیەی مزووری | ئەترویش | ٩٩ | ||
کۆی قەزا | - | ٢٧٩ | ||
٨ | تەلەعفەر | ناحیەی ئاڤگەنی(عەیاضیة) | ئاڤگەنی | ٧٨ |
ناحیەی زوممار | زوممار | ٨٩ | ||
کۆی قەزا | - | ١٦٧ | ||
٩ | قەزای شورە | ناحیەی گەیارە | گەیارە | ١٠٣ |
ناحیەی شەرقات | شەرقات | ٩٣ | ||
ناحیەی حومێدات | بادووش | ٨٦ | ||
کۆی قەزا | - | ٢٨٢ | ||
کۆی گشتی | (٢٣) ناحیە | - | ٢٢٤٣ | |
سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، ڕەنگدانەوەشی لە لیوای مووسڵدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[34]
ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[35]
ژ | قەزا | ناحیە | ناوەند | ژ.کەرت | ژ | قەزا | ناحیە | ناوەند | ژ.کەرت |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
١ | مووسڵ | ناحیەی باشیک | بەعشیقە | ٦٣ | ٥ | ئاکرێ | ناحیەی سورچی | ئاکرێ | ١٣٨ |
ناحیەی حەمدانیە | قەرەقووش | ١٢٣ | ناحیەی عەشایری سەبعە | بەردەڕەش | ٩٠ | ||||
ناحیەی تلکێف | تلکێف | ١٠٧ | ناحیەی نەھلە | دینارتێ | ٩٥ | ||||
ناحیەی حومێدات | بادووش | ١٢٥ | کۆی قەزا | - | ٣٢٣ | ||||
کۆی قەزا | - | ٣٣٣ | ٦ | شنگال | ناحیەی ناوەند | شنگال | ٨٤ | ||
٢ | ئامێدی | ناوەندی قەزا | ئامێدی | ٤٥ | ناحیەی شیمال | کەرسی | ٤٧ | ||
ناحیەی نێروێ و ڕێکان | بێبو | ٥٥ | کۆی قەزا | - | ١٢٥ | ||||
ناحیەی بەرواری باڵا | کانی ماسێ | ٧٩ | ٧ | شێخان | ناحیەی ناوەند | شێخان | ١٠٧ | ||
ناحیەی سەرسەنگ | سەرسەنگ | ١١٧ | ناحیەی ئەلقۆش | ئەلقۆش | ٧٣ | ||||
کۆی قەزا | - | ٢٩٦ | ناحیەی مزووری | ئەترویش | ٩٩ | ||||
٣ | زاخۆ | ناحیەی سلێڤانی | باتێل | ٩٩ | کۆی قەزا | - | ٢٥٧ | ||
ناحیەی سندی | شەرانش | ٦٩ | ٨ | تەلەعفەر | ناحیەی ئاڤگەنی(عەیاضیة) | ئاڤگەنی | ٦٩ | ||
ناحیەی گلی | باتیفا | ٦٤ | ناحیەی زوممار | زوممار | ٧١ | ||||
کۆی قەزا | - | ٢٣٢ | ناحیەی ڕەبیعە | ڕەبیعە | ٣٢ | ||||
٤ | دھۆک | ناحیەی سێمێل | سێمێل | ٩٠ | کۆی قەزا | - | ١٧٢ | ||
ناحیەی دۆسکی | مانگێشک | ٦٣ | ٩ | قەزای شورە | ناحیەی گەیارە | گەیارە | ١٠٣ | ||
ناحیەی زاویتە | زاویتە | ٦٨ | ناحیەی شەرقات | شەرقات | ٩٣ | ||||
کۆی قەزا | - | ٢٢١ | ناحیەی زاب | شەک | ٣٩ | ||||
١٠ | قەزای حەزەر | ناحیەی بەعاج | بەعاج | ١ | کۆی قەزا | - | ١٩٦ | ||
ناحیەی تەل عەبتە | تەل عەبتە | ٢ | کۆی گشتی | (٢٧) ناحیە | - | ٢٢٤٣ | |||
کۆی قەزا | - | ٣ | |||||||
پارێزگای نەینەوا دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە، لە باکوورەوە پارێزگای دھۆک، لە باشوورەوە پارێزگای سەلاحەددین و پارێزگای کەرکووک، لە ڕۆژھەڵاتەوە پارێزگای ھەولێر، لە ڕۆژاواوە وڵاتی سووریا. وە دەکەوێتە نێوان پۆتانەکانی (٤١،٢٥ و ٤٤،١٥)ی ڕۆژھەڵات و ( ٣٤،١٥ و ٣٧،٣)ی باکوور، ڕووباری دیجلە بە ناو ئەم پارێزگایەدا دەڕوات بە درێژایی (٢١٤کم)، ھەروەھا بەنداوی مووسڵ لەم پارێزگایەدایە بە درێژایی (٤٧،٥کم)، ھەروەھا زێی گەورە و خازر پێیدا تێپەڕ دەبێت. ڕووبەری ئەم پارێزگایە (٣٧٣٢٣کم٢)ە کە (٨،٦٪) خاکی عێراق پێکدەھێنێت.[37]
دۆخی کەش و ھەوای باشی ھەیە لە ناو پارێزگاکانی عێراقدا بە درێژایی وەرزەکانی بەھار و پایز بێ وێنەیە بەم ھۆیەوە ناویان ناوە دایکی دوو بەھارە. کەش و ھەوای پارێزگاکە بەپێی تۆپۆگرافی ڕووکەشی دەگۆڕێت، پلەی گەرمی زستان بە گشتی لە نێوان (-٨ بۆ ٨) و ھی ھاوین لەنێوان (٤٠ بۆ ٥٠) پلەی سەدی دایە.[38]
ڕووباری دیجلە بە ناو ئەم پارێزگایەدا دەڕوات بە شێوەیەکی پێچاوپێچ و دەیکاتە دوو بەشی نا یەکسان، لە ڕووی تۆپۆگرافییەوە پارێزگای نەینەوا دابەش دەبێت بۆ سێ ناوچە: ناوچەی شاخاوی و گردەکان، بان و دەشتەکان.
قەزا | ڕووپێووی ناوچە کوردییەکان | ناحیە | ڕووپێو بە کم٢ |
---|---|---|---|
ئاکرێ | ٢٨٤٧ | ناوەندی ئاکرێ دینارتە بجێل گرەسین بەردەڕەش | ١٤٣ ٩٣١ ٣٢٥ ٥٩٨ ٨٥٠ |
شێخان | ١٢٥٩ | مرێبا ئەتروش ناوەندی شێخان | ٤٤٤ ٢٩١ ٥٢٤ |
شنگال | ٣١٩٠ | ناوەندی شنگال سنونێ بلێج | ٧٠٤ ١٧١٦ ٧٧٠ |
تەلەعفەر | ٤٣٠٧ | ناوەندی تەلەعفەر ڕەبیعە زوممار ئاڤگەنی | ٨٢٤ ١٤٣١ ١٢٦٨ ٧٨٤ |
قەرەقوش | ١١٨٨ | کەڵەکی یاسین ئاغا ناوەندی قەرەقوش بەرتڵێ نەمروود | ٣٢٥ ١٧٥ ٢١٥ ٤٧٣ |
مووسڵ | ٦٢٦ | باشیک کەناری چەپی مووسڵ | ٥٢٦ ١٠٠ |
تەلکێف | ١٢٧٥ | ناوەندی تەلکێف ئەلقوش وانکێ | ٤٠١ ٥٠٨ ٣٦٦ |
بەعاج | ٥٠٠ | قەحتانیە | ٥٠٠ |
شەرگات | ٢٥٠ | زاب | ٢٥٠ |
کۆی ناوچە کوردنشینەکان | ١٥٤٤٢ | ٠ | ٠ |
کشتوکاڵ لە نەینەوادا زۆری بە دێمی دەکرێت، لەبەرئەوەی ناوچەیەکی فراوانی ھەیە بۆ کشتوکاڵ، بەشێکی زۆری بۆ کشتوکاڵی گەنم و جۆ تەرخانکراوە ھەروەھا لۆکە و چاودار و گەنمەشامی و گوڵەبەڕۆژە و سەوزەوات و پاقلەمەنییەکان و ڕۆنی ڕووەکی و ئالیکی ئاژەڵ بەرھەم دەھێنرێت، دوای دروستکردنی پڕۆژەی ئاودان، زەوی چاندن دەستی بە فراوانکردن کرد و پارێزگای نەینەوا بووە یەکێک لە پارێزگا یەکەمەکانی بەرھەمھێنانی دانەوێڵە لە عێراقدا.
دروستکردنی کۆمپانیا بەناوی (کێڵگە نەوتییەکانی مووسڵ) لە کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٣٢ بە پارەی ئیتالیا و بەریتانیای مەزن و ئەڵمانیا و ھۆلەند و سویسرا و عێراق پێکھێنراوە بۆ دابینکردنی پارەی پێویست لە بەرامبەر ڕەھنی بەشێک لە پشکەکانی، کێڵگەی نەوتی عەین زالە لە ساڵی ١٩٣٩ دۆزرایەوە و لە ساڵی ١٩٥٣ کێڵگەی نەوتی باتما دۆزرایەوە و کۆمپانیای نەوتی عێراق لە ١ی حوزەیرانی ١٩٧٢دا بە نیشتمانی کرا، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ نەوت لە دەشتی نەینەوادا ھەڵکۆڵدرا و کێڵگەی نەوتی تر دۆزرایەوە.
شوێنەوارەکان لە پارێزگای نەینەوا جیاوازن، کە بریتین لە شوێنەواری گەشتیاری وەک ئاشوور، نەینەوا، نەمروود، حەزەر و مووسڵی کۆن، ھەروەھا گەشتیاری ئاینی بە ھۆی بوونی مەزارگەی پێغەمبەران کە گرنگترینیان بریتین لە حەزرەتی یوونس و حەزرەتی جەرجیس و حەزرەتی دانیاڵ و ئەوانی تر و ھەبوونی مەزارگەی ئیمامە موسڵمانەکان، ھەروەھا پەرستگا و کەنیسەکانی وەک دێری مار ئیلیا و دێری مارگۆرگیس و دێری شێخ مەتا. جگە لە سروشتە جوانەکەی ھەموو ساڵێک لە نەینەوادا (فیستیڤاڵی بەھار) لە ١٥ی نیساندا بۆ بەرز نرخاندنی سەرەتای بەھار بە ڕێوەدەچێت.
یەکێک لە شوێنەوارە گرنگەکانی پارێزگای نەینەوا مزگەوتی پێغمبەریوونسە، کە لەلایەن داعشەوە تەقێندرایەوە، مزگەوتی حضر(خدری زیندە) ئەوەی کە لەگەڵ پێغەمبەر مووسادا بوو کتێبی فێرکرد. ھەروەھا مزگەوتی پێغەمبەر جەرجیس و مزگەوتی گەورە کەناوی النوریە و منارەی حەدبای ھەیە و کە زیاتر لە ٥٢م بەرز بوو ئەویش لەلایەن داعشەوە تەقێندرایەوە کە لە ساڵی ٥٦٨زایندا دروستکراوە. ھەروەھا گۆڕی پێغەمبەر شیث کە لە ساڵی ١٦٤٧زاینی دۆزرایەوە، شاری مووسڵی کۆن و خضر دوو شوێنەواری گرنگن. قەڵای بەستابیا مۆنۆمێنتێکی کۆنی شاری مووسڵە کە لەسەردەمی سوڵتان بەدرەدین لوءلوء دروستکراوە و شوێنەواری نەمروود و چەندین شوێنەواری وەک کتێبخانەی ئاشووری و ھەروەھا چەندین شوێنەواری مێژووی ئیسلام.
پارێزگای نەینەوا دووەم پارێزگایە لە ڕووی دانیشتوانەوە لە عێراقدا دوای پارێزگای بەغدا و شاری مووسڵ کە مەڵبەندێتی ئەویش دووەم شاری عێراقە لە ڕووی دانیشتوانەوە دوای شاری بەغدا. پارێزگای نەینەوا تێکڵاوە لە ڕووی نەتەوە و ئایین و ئایینزاوە وەک نەتەوەکانی (عەرەب، کورد، تورکمان، ئاشوورییەکان و ئەرمەنییەکان)، لە ڕووی ئایینی و ئاینزاوە لەمانە پێکھاتووە وەک (ئیسلام(سوننە و شیعە)، مەسیحی(ئەرسەدۆکسی، کاسۆلیکی و پرۆتستانت)، ئێزیدی و یارسان(کاکەیی)) دانیشتوانی ئەم پارێزگایە پێکھاتەیەکی ئاڵۆزی ھەیە. بە ھۆی بیری ناسیۆنالیستی و شۆڤێنی و بە عەرەبکردنەوە زۆری نەتەوە ناعەرەبەکان بەرەو بچووک بوونەوە و توانەوە چوون بەتایبەت نەتەوەی کورد، لە پاڵ ئەمەشدا ھەوڵی پارچەکردنی کورد دەدەن و لەیەکیان دەترازێنن بەوەی کە ئێزیدی و شەبەک کورد نەبن کە ھەلی جودایی لە ئایینیان بۆ دەڕەخسێنن.[39]
لیوا | کورد | عەرەب | مەسیحی | تورکمان | جوولەکە |
---|---|---|---|---|---|
سلێمانی | ٩٩٫٢٪ | ٠٫٨٪ | |||
ھەولێر | ٨٩٪ | ٦٫١٪ | ٢٪ | ١٫٥٪ | ١٫٤٪ |
کەرکووک | ٥٣٫٥٪ | ٢١٫٩٪ | ٢٫٢٪ | ٢٢٫٤٪ | |
مووسڵ | ٣٨٫٣٪ | ٣٨٪ | ١٨٪ | ٣٪ | ٣٪ |
سەرجەم | ٦٩٪ | ١٩٪ | ٨٪ | ٥٪ | ١٪ |
تاوەکو دامەزراندنی دەوڵەتی تازەی عێراق لە ساڵی ١٩٢٠، بەشی ھەرە زۆری کوردستانی عێراقی ئەمڕۆ دەکەوتە ناو ویلایەتی مووسڵی عوسمانی ھەرچەندە بەشێکی وەکو(خانەقین، شارەبان، مەندەلی و بەدرە) دەکەوتنە ناو سنوری ویلایەتی بەغدای عوسمانی.
دوای دامەراندنی دەوڵەتی تازەی عێراق لە ھەر دوو ویلایەتی بەغدا و بەسڕە لە ساڵی ١٩٢٠ و بەتایبەتی دوای چارەسەرکردنی کێشەی چارەنووسی ویلایەتی مووسڵ بەلکاندنی بەدەوڵەتی عێراق لە ساڵی ١٩٢٦ ئیتر دابەشکردنێکی ئیداری تازە ھاتە کایەوە لەلایەن ئینگلیزەکان و کاربەدەستانی دەوڵەتی عێراق.
لە ساڵی ١٩٣٠دا پارێزگای نەینەوا بەم شێوەیە بوو:
قەزا | ناحیە |
---|---|
مووسڵ | ناوەندی مووسڵ، قەرەقووش، شۆرە، شەرگات |
دھۆک | ناوەندی دھۆک، دۆسکی، مزووری باڵا |
زاخۆ | ناوەندی زاخۆ، سلێڤانی، سندی، گلی |
ئامێدی | ناوەندی ئامێدی، نێروەڕیکان، بەرواری باڵا |
زێبار | ناوەندی زێبار، بیرەکەپرا |
تەلەعفەر | ناوەندی تەلەعفەر، زوممار |
شەنگار | ناوەندی شەنگار، شیمال(کەرسێ) |
شێخان | ناوەندی شێخان، باسفنی، ئەلکوش، باشیک |
ئاکرێ | ناوەندی ئاکرێ، عەشایری سەبعە(گۆران) |
لیوای مووسڵ بەپێی یەکەی کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٣٥ بەم شێوەیەی خوارەوەبووە:
قەزا | ناحیە |
---|---|
مووسڵ | قەرەقووش، شۆرە، شەرگات ، حەمدانیە، تلکێف |
دھۆک | دۆسکی، مزووری |
زاخۆ | سلێڤانی، سندی، گلی |
ئامێدی | نێروەڕیکان، بەرواری باڵا |
زێبار | بەڕۆژ، مزووری باڵا |
شەنگار | شیمال(کەرسێ) |
شێخان | ئەلقوش، باشیک |
عقرة | السورچیة، عەشایری سەبعە(گۆران) |
تاوەکو ساڵی ١٩٦٩ پارێزگای نەینەوا پێکدەھات لە ھەردوو پارێزگای نەینەوا و پارێزگای دھۆکی ئێستا. دوای دامەزراندنی پارێزگای دھۆک لە ساڵی ١٩٦٩، پارێزگای نەینەوا بچووک بووەوە، بەڵام بەشێکی زۆری ناوچە کوردییەکان یان ھەرێمی کوردستان ھەر مایەوە لە سنوری ئەم پارێزگایە.
لە ئێستادا پارێزگای نەینەوا پێک دێت لەم قەزا و ناحیانە:
قەزا | ناحیە |
---|---|
مووسڵ | بعشیقە، الحمیدات(بادۆش)، المحبیە، حمام العلیل |
تلکێف | قوش، وانکێ |
تەلەعفەر | زوممار، ئاڤگەنی، ڕەبیعە |
حەمدانیە | کەڵەک، بەرتەڵە، نەمروود |
بەعاج | تەل عوزێر |
شەنگار | شیمال(سنونی)، قەیرەوان(بلیج) |
شەرگات | شۆرە، گەیارە، زاب |
حەزر | التل(تەل عبتە) |
قەزا | ڕێژەی کورد |
---|---|
ئاکرێ | ٩٨٪ |
شێخان | ٨٥٪ |
شنگال | ٨٢٪ |
تەلەعفەر | ٣٥٪ |
مووسڵ | ٤٠٪ |
حەمدانیە | ٥٥٪ |
تەلکێف | ٤٥٪ |
ئەلبەعاج | ١٥٪ |
شەرگات | ٥٪ |
ئەلحەزەر | ٠٪ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.