زۆر خواردنەوە
From Wikipedia, the free encyclopedia
زۆر خوادنەوە یان ڕووداوی خواردنەوەی سەخت (بە ئینگلیزی: Binge drinking) نازناوێکی نوێیە بۆ خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان بە مەبەستی ژەھراوی بوون بە ڕێژەیەکی زۆری کحول لە ماوەیەکی کەمدا.[1]
زۆر خواردنەوە شێوازێکی خواردنەوەیە کە لە چەند وڵاتێکی جیھاندا بڵاوە، تا ڕادەیەک لەگەڵ خواردنەوەی کۆمەڵایەتیدا تێکەڵ دەبێت چونکە زیاتر بە گرووپ دەکرێت. بەڵام ڕێژەی ژەھراویبوونەکە لە نێوان کەلتورە جیاوازەکانی کە ئەم کردارە ئەنجام دەدەن ئەوا جیاوازە. مەستی زۆر خواردنەوە بە چەند کاتژمێرێک دەست پێ دەکات، چەند ڕۆژێک دەمێنێتەوە، یاخود ئەگەر ماوەی زۆر خواردنەوەکە زییەتری خایاند، دەکرێت تەنانەت چەند ھەفتەیەک بمێنێتەوە. بەھۆی کاریگەرییە درێژخایەنەکانی خراپ بەکارھێنانی کحول، زۆر خواردنەوە بە کێشەیەکی تەندروستی گشتی دادەنرێت.[2]
زۆر خوادنەوە زیاتر لە ڕەگەزی نێر دا بڵاوە، لە تەمەنی ھەرزەکاری و گەنجێتیدا. زۆر خوادنەوەی بەردەوام دەبێتە ھۆی کاریگەری خراپ لەسەر مێشک و دەمارەکان، دڵ و بۆرییەکانی خوێن، سیستەمی ھەرس، خوێن، سیستەمی بەرگری، ماسوولکە و ئێسکەکان ھەروەھا مەترسی نەخۆشییە دەروونییەکانی بەھۆی بەکارھێنانی کحولەوە دروست دەبن زیاد دەکات.[3][4] پێداچونەوەیەکی ئادابی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەری دەخات کە یەک لەسەر سێی ھەرزەکارەکان زۆر دەخۆنەوە، و ٦٪ یان دەگەنە ڕادەی ھەبوونی نەخۆشی بەکارھێنانی کحوول.[5] بە نزیککراوەیی ١ لە ٢٥ ی ژنان زۆر دەخۆنەوە لە کاتی دووگیانیدا، کە ئەمە دەکرێت ببێتە ھۆی کۆنیشانی کحولی لە کۆرپەلەدا ھەروەھا نەخۆشییەکانی شەبەنگی کحولی لە کۆرپەلەدا.[6] زۆر خواردنەوە لە ھەرزەکاریدا پەیوەندی بە کارەساتەکانی ڕێگاوبان و کارەساتەکانی دیکەوە ھەیە، ڕەوشتی توند و تیژ و ھەروەھا خۆکوشتن. تا منداڵێک یان ھەرزەکارێک زیاتر زۆر خواردنەوە بکات و منداڵتر بێت ئەگەری ئەوە زیاترە کە توشی نەخۆشی بەکارھێنانی کحول ببێت وەک ئالودەبوون. ژمارەیەکی زۆری ئەو ھەرزەکارانەی زۆر دەخۆنەوە بە ھەمان شێوە ئەو ماددانە بەکار دەھێنن کە کاریگەری لە دەروون دەکات.[7]
خواردنەوەی زۆر زوو زوو دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە مێشک خێراتر و خراپتر لە خواردنەوە بۆ ماوەیەکی زۆر (خووگرتن بە کحول). ھێرشە ژەھراوییەکان بۆ سەر مێشک بەھۆی ڕێژەی زۆری مادەی گلوتامەیتەوەیە کە لە دوای تەواوبوونی کاریگەری زۆر خواردنەوەکە دەرژێنرێت و مێشک لە ڕادەبەدەر دەوروژێنێت. ئەمە دەبێتە ھۆی ژەھرەوروژاندن، کە دەبێتە ھۆی زیان بۆ دەمارەخانە یان مردنیان.[8] ھەر جارێکی زۆر خواردنەوە ڕاستەوخۆ زیان بە مێشک دەگەیەنێت، دووبارەبوونەوەی دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی زیانەکە. مێشی ھەرزەکاران کە لە گەشەکردندایە زیاتر ھەستارە بۆ کاریگەرییە ژەھراوییەکانی زۆر خواردنەوە، لەگەڵ ھەندێک نیشانەی زیانی مێشک بە خواردنەوەی زیاتر لە ١٠ بوو ١١ خواردنەوە یەک یان دووجار لە مانگێکدا.[9] لەگەل وەستاندنی خوادنەوە بۆ ماوەیەکی درێژ، خانەکانی مێشک دروست دەبنەوە و دەکرێت زیانەکان پێچەوانە ببنەوە.[10][11]