ھێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان (٢٠١٩)
ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێرشەکانی ٢٠١٩ی ڕۆژاوا، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا بە ئۆپراسیۆنی کانیی ئاشتی (بە تورکی: Baris Pinari Harekati) ناونرا، ئۆپەراسیۆن و داگیرکارییەکی سەربازی[1] حکومەتی تورکیا بوو، لەلایەن سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریای پشتگیریکراوی تورکیا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا—ناسراوە بە ڕۆژئاڤا—ناوچەی ئۆتۆنۆمی ھێزی دیموکراتی سووریان.
ھێرشەکانی ٢٠١٩ی ڕۆژاوا | |
---|---|
بە تورکی: Barış Pınarı Harekâtı | |
بەشێکە لە | دەستێوەردانی تورکیا لە شەڕی نێوخۆیی سووریا، کاتھێڵی ناکۆکیی تورکیا و کورد (٢٠١٥–تا ئێستا) |
وڵات | سووریا |
جێ | خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ |
بەشداربوو | ھێزە چەکدارەکانی تورکیا، ھێزەکانی سووریای دیموکرات، خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا |
Immediate cause of | reactions to the 2019 Turkish offensive into north-eastern Syria |
Order of battle | order of battle for the 2019 Turkish offensive into north-eastern Syria |
لە ٦ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترامپ فەرمانی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکایان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای سووریا دەرکرد، کە تێیدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری کوردیان تێدا دەکرد.[2] ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا کاتێ ھێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانیان کرد دەستی پێکرد.[3]
بە گوتەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان «ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە بریتییە لە تێکشکاندنی ھێزی دیموکراتی سووریا» کەوا لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە بە تیرۆرست لە قەڵەم دەدرێن بەھۆی پەیوەندیان بە ھێزەکانی پارتی کرێکاراکنی کوردستانوە، بەڵام لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان و ھاوپەیمانان بە دۆست لە قەڵەم دەدرێن بەھۆی شەڕەکانیان دژی داعش. جگە لەوە ھێزی دیموکراتی سووریا، کە ھێزێکی ھاوپەیمانی نێوان کورد، عەرەب و ئاشوورییە ناوچەیەکیان بە ڕووبەری ٣٠ کم دروستکردووە کە تێیدا نزیکەی ٣٫٦ میلیۆن پەنابەری سووریا لەخۆدەگرێت.[4]
ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بەتوندی لەلایەن ھەریەک لە یەکێتیی ئەورووپا، لووتکەی عەرەبی، ئێران، ئیسرائیل، ئوسترالیا و شانشینی یەکگرتووەوە ئیدانە کرا، کەوا وەک ھێرشێک بۆ سەر ناوچەیەکی سەربەخۆی عەرەبی لێکدرایەوە کە ئامانج لێی زیان گەیاندنە بە دانیشتووانی ناوچەکە.[5]