شارستانی شنۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
شارستانی شنۆ (بە فارسی: شھرستان اشنویە) یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ھەرێمی موکریان لە ئێران ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شارۆچکەی شنۆیە. لە باکوورەوە لەگەڵ شارستانی ورمێ، لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی پیرانشار، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی نەغەدە و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە.[1]
زانیاریی خێرا شارستانی شنۆ شهرستان اشنویه, وڵات ...
شارستانی شنۆ
شهرستان اشنویه | |
---|---|
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
دەسەڵات | |
• ڕاژۆر | ئەنوەر سەعیدی |
ڕووبەر | |
• شارستان | ١١٩٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٦١ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٥٢٤ مەتر (٥٬٠٠٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شارستان | ٧٣٨٨٦ |
• شاری | ٤٢٨٩٥ |
• لادێیی | ٣١٠٢٧ |
سەرناوی دانیشتوو | شنۆیی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٨٧ |
وێبگە | شارەوانی شنۆ |
دایخە
لە ڕۆژئاوای دەریاچەی ورمێ نزیکەی ١٣٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە. ئەم شارستانە بە شاخی بەرز دەورە دراوە کە تەنانەت لە لوتکەی ھاوینشدا بە فێنک دەمێننەوە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارستانە یەکسانە بە ٧٣٨٨٦ کەس. خەڵکی ئەم شارستانە بە کوردی قسە دەکەن.[2]