پێشمەرگە
هێزی نیشتیمانی کوردەکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
پێشمەرگە وشەیەکی کوردییە بۆ شەڕکەرە کوردەکان کە ھەندێک بە شەڕکەرانی ئازادی ناویان دەبەن. وشەکە بە مانای «ئەوانەی کە مەرگی خۆیان پێش ھەموو شتێک خستووە لە پێناو پاراستنی نیشتیمان» دێت و ھێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە نزیکەیی لەو کاتەوە ھەیە کە جوڵانەوەی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی لە سەرەتای ساڵانی ١٩٢٠دا دەستی پێکردووە، ئەمەش دوا بەدوای ڕووخانی ھەردوو ئیمپراتۆریی عوسمانی و قاجاڕ بوو کە ناوچەکانی کوردستان لەژێر دەستیاندا بوو.[28]
ئەم ناوەش بۆ یەکەمین جار لەلایەن کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦ بۆ ناوی سەربازانی (چەکداران) ی کورد بەکار ھاتووە. کە لەلایەن چایچییەکەی پێشەوا قازی محمد پێشنیار کرا پاشان بە ناوێکی گونجاو ھەڵبژێردرا.
ھێزەکانی پێشمەرگە ڕۆڵێکی بەرچاویان بینی لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان لە شەڕی دژی حکومەتی بەعس لە باشووری کوردستان. پێشمەرگە چەکدارێکی شۆڕشگێر و بە بیروباوەڕە کە لەپێناو ڕزگاری گەلەکەیدا ئامادەیە گیانی خۆی ببەخشێ.
پێشمەرگە ڕۆڵی سەرەکیی ھەبوو لە پاککردنەوەی عیراق و باشووری کوردستان لە داعش.